
دیمەنی یەکێک لە بریکارەکانی خۆراک و هاونیشتمانییەک لە کاتی وەرگرتنی بەشەخۆراکی مانگانە، وێنە: سۆشیال میدیا
ئاڤا نیوز
ئەم مانگە لەگەڵ بەشەخۆراکی مانگانە زەیت دابەش دەکرێت و بریکارەکانی خۆراک ئاگادار کراونەتەوە، لیستی بریكاری خـۆراک وەربگرن و پارەی لیستی بریكاری پێشكەش بکەن.
وێنە گەورەکە: لە ماوەی ڕابردوو دوو سەلەی بەشەخۆراکی مانگانە دابەشکراوە بەبێ زەیت، کە بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکی زەیت لەسەرجەم عێراق دابەشنەکرا و دواکەوت، ئێستا کێشەکە چارەسەر کراوە و ڕێژەیەکی زۆر زەیت گەیشتووەتە هەرێمی کوردستان.
لێدوانی فەرمی: دلێر عەبدولواحید، بەڕێوەبەری بازرگانی و كەلوپەلی خۆراكی هەولێر، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، بریکارەکانی خۆراک ئاگادار کراونەتەوە کە سبەی پێنجشەممە سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانی خۆراکی هەولێر بکەن، بۆ وەرگرتنەوەی لیستی بریكاری خـۆراک و پێشكەشكردنی پارەی لیستی بریكاری.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەبارەی ئەو ماددانەی بڕیاروایە دابەش بکرێت کە پێكهاتووە لە، زەیت و شەكر و برنج و نیسك و لەتکەنۆک و نۆك و دۆشاوی تەماتە.
ئەوەش بزانە: ئەو بریكارانەی تائێستا ناسنامەی بریكارییان وەرنەگرتووەتەوە، دەبێت بڕی 16,000 دینار زیاتر داخلی ڤیزەكارد بكەن بۆ وەرگرتنەوەی ناسنامەی بریكاری ساڵی 2025، بۆ وەرگرتنەوەی لیستی بریكاری خۆراك و شێوازی پارەدان، دەبێ ڤیزەكاردی بانكی (جنوب ئیسلامی) هەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق لەبارەی جەنگی ئیسرائیل و ئێران کۆدەبێتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: گەڕانەوەم بۆ ئەمریکا پەیوەندی بە ئاگربەستی ئیسرائیل و ئێران نییە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمەڵێک کۆمپانیای فەرەنسی ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران شەپۆلێکی دیکەی مووشەکی ئاراستەی تەلئەبیب کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
9 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
13 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
- بزنس
- 15 حوزەیران
نرخی زێڕ بەردەوامە لە بەرزبوونەوە