عێراق ڕێگریی لە هەناردەكردنی بەرهەمی كارگەكانی ئالیكی هەرێمی كوردستان دەكات
- کوردستان
- 8 ئایار

دیمەنی جووتیارێک لەکاتی شەنەکردنی کا.
ئاڤا نیوز
بەرهەمی كارگەكانی ئالیك لە هەرێمی كوردستان لە پێویستیی ناوخۆ زیاترە بۆیە هەناردەی خواروو و ناوەڕاستی عێراق دەكرێت، بەڵام بەپێی گوتەی بەرپرسێكی وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێمی كوردستان، عێراق ڕێگریی لەوە دەكات.
چیرۆکی سەرەکی: لە هەرێمی كوردستان ژمارەیەك كارگەی ئالیك هەن كە توانای بەرهەمهێنانیان سەرووی دوو ملیۆن و 500 هەزار تۆنە بە هەموو جۆرەكانی ئاژەڵ و بە پەلەوەر و ماسییەوە، هەرێمی كوردستان پێویستی بە نزیكەی ملیۆنێك تۆن ئالیكە، ئەوەی تر لە خواروو و ناوەڕاستی عێراق بە بازاڕ دەكرێت، بەڵام حكومەتی عێراق ڕێگری لەوە دەكات بۆیە زۆر جار بە ناچاری كارگەكان بەرهەمهێنان كەم دەكەنەوە.
لێدوانی فەرمی: د. فیراس سدیق، بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵی و پەلەوەری لە وەزارەتی كشتوكاڵ بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند:
٠ لەم چەند ساڵەی دوایی وشكەساڵی كاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر كەرتی ئاژەڵداری هەبووە، بەڵام كاریگەرییەكەی زیاتر لەسەر جۆری یەكەمی ئاژەڵدارییە كە مەبەست لەو ئاژەڵدارییەیە كە لە دێهاتەكان دەكرێت و پشتی بە لەوەڕی سرووشتی بەستووە.
٠ حكومەتی هەرێمی كوردستان هیچ گومرگێك لە هاوردەكردنی ئەو كەرەستانەی كە بۆ بەرهەمهێنانی ئالیك پێویستن وەرناگرێت، هاوكات كرێی كارەبای كارگەكانیش كەم كراوەتەوە بۆ ئەوەی بە گشتی تێچووی بەرهەمهێنان كەم بكرێتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەراورد بە ساڵی ڕابردوو ئەمساڵ نرخی ئالیكی بەرهەمهاتوو لە هەرێمی كوردستان دابەزیوە، ساڵی ڕابردوو تۆنێك ئالیك بە 625 هەزار دینار بوو، بەڵام ئەمساڵ تەنیا بە 500 هەزار دینارە، لەگەڵ ئەوەشدا بە هۆی كەمبارانییەوە نرخی كا و جۆ لە هەرێمی كوردستان بەرز بووەتەوە و بەرپرسانی وەزارەتی كشتوكاڵ جەخت دەكەنەوە كە لە چەند هەفتەی داهاتوو نرخەكە دادەبەزێت.
ئەمەش بزانە: لە هەرێمی كوردستان دوو جۆر بەخێوكردنی ئاژەڵ هەیە، یەكێكیان ئەوەیە كە لە دێهاتەكان هەیە، جۆرەكەی دیكەش ئەو ئاژەڵانەن كە لە هۆڵەكانی بە سیستەمێكی پێشكەوتوو بەخێو دەكرێن.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 15 خولەک لەمەوپێش
کرێملین: ئامادەین بۆ نێوەندگیری نێوان ئیسرائیل و ئێران
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری بەرگریی ئیسرائیل بۆ دانیشتووانی تاران: بەزووترین کات چۆڵی بکەن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
20 وڵاتی عەرەبی و ئیسلامی دژی هێرشی ئیسرائیل هاتنە دەنگ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاوێژکارێکی سوودانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە وادەی خۆیدا دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
14 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
18 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی ئاوی دانیشتووانی گردجووتیار چارەسەر دەکرێت
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتیارانی دوورگەی کیش گەڕێنرانەوە
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی جووتیارانی مەخموور دەبردرێتە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمەڵێک کۆمپانیای فەرەنسی ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکەن
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمشەو لە بەغدا بە بەشداریی سوودانی دوو کۆبوونەوە لەبارەی مووچە کران