
لۆگۆی Select USA
ئاڤا نیوز
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق، سەرۆکایەتی شاندێکی 46 کەسی لە کاسبکاران و پیشەوەرانی هەرێمی کوردستان و عێراق دەکات بۆ بەشداریکردن لە لووتکەی ساڵانەی وەبەرهێنانی Select USA کە لە واشنتۆنی پایتەختی ئەمریکا، لە ماوەی نێوان 11 تا 14ـی ئەم مانگە بەڕێوەدەچێت.
بۆچی گرنگە: بەشداری شاندی هەرێمی کوردستان و عێراق لە لووتکەی ئەمساڵدا دەرفەتێکی گرنگە بۆ کاسبکاران و وەبەرهێنەران تاوەکو ڕاستەوخۆ پەیوەندی لەگەڵ بازاڕی ئەمریکادا دروست بکەن و هەلی وەبەرهێنان لە بوارە جیاوازەکاندا بدۆزنەوە.
ڕاگەیەندراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی باڵیۆزخانەی ئەمریکا "شاندەکە چەندین بواری جیاواز لەخۆدەگرێت، لەوانە: تەکنەلۆژیا، ئاسایشی سایبەر، گەشتوگوزار، میوانداری، خواردن و خواردنەوە، کشتوکاڵ، بیناسازی، وەبەرهێنان، دەرمانسازی، خانووبەرە، نەوت و گاز. ئەم فرەچەشنییە دەرخەری ئەو هەلە فراوانانەیە کە بۆ هاوکاری و وەبەرهێنان لە نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکان و عێراقدا هەن".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەگوێرەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا "لووتکەی وەبەرهێنانی Select USA گەورەترین ڕووداوی تایبەتە بە هاندانی وەبەرهێنانی ڕاستەوخۆی بیانی لە ویلایەتە یەکگرتووەکان. لووتکەکە وەبەرهێنەرانی نێودەوڵەتی، نوێنەرانی ویلایەتەکان و حکومەتە خۆجێییەکان و بەرپرسانی حکومی کۆدەکاتەوە بۆ ئاسانکاری وەبەرهێنان لە ئابووری ئەمریکادا".
ئەمەش بزانە: Select USA پرۆگرامێکی فەرمی حکومەتی ئەمریکایە کە لە ساڵی 2011ـەوە لەلایەن ئۆباماوە دامەزراوە و ئامانجی سەرەکی ڕاکێشان و هاندانی وەبەرهێنانی ڕاستەوخۆی بیانییە بۆ ناو ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 21 خولەک لەمەوپێش
چین پیلانگێڕی دژی ئەمریکا ڕەت دەکاتەوە
- هەواڵ
- 45 خولەک لەمەوپێش
لە یادی مەولوودا، دزی لە مەزارێکی باشووری عێراق دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا بەدواداچوون بۆ فرۆشتنی گۆشتی خراپبوو لە بازاڕی بەلەدییەکەی سلێمانی دەکات
50 خولەک لەمەوپێش
هەفتەی دایناسۆری شێت لە مۆزەخانەی شەنگەهای ڕاگەیەندرا
1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا سپۆنسەری میدیایی گەورەترین مەولوودی هەولێر دەكات
1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەسیەتێکی سەیر؛ ملیاردێرێکی بەڕازیلی تەواوی سامانەکەی دەبەخشێتە نەیمار دا سێلڤا
5 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 21 خولەک لەمەوپێش
چین پیلانگێڕی دژی ئەمریکا ڕەت دەکاتەوە
- هەواڵ
- 45 خولەک لەمەوپێش
لە یادی مەولوودا، دزی لە مەزارێکی باشووری عێراق دەکرێت