
بڕێکی زۆری دراوی لیرەی سووری
ئاڤا نیوز
بەهۆی هەڵگرتنی سزاکانی سەر سووریا لەلایەن ترەمپ، بەهای لیرەی ئەو وڵاتە بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی سێشەممە، ڕێککەوتی 13-5-2025، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، هەڵگرتنی ئابڵۆقەی ئابووری لەسەر سووریا ڕاگەیاند، ئەمڕۆش لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆکی کاتیی سووریا کۆبووەوە و دواتر وتی "پەیوەندییەکانمان لەگەڵ سووریا ئاسایی کردەوە"، ئەمەش کاریگەری زۆری لەسەر بەرزبوونەوەی بەهای لیرەی سووری لە بازاڕەکاندا دروست کردووە.
لێدوانی فەرمی: کەیفی خۆشناو، وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکەی هەولێر بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: ڕۆژی سێشەممە یەک ملیۆن لیرەی سووری بە 150 هەزار دیناری عێراقی مامەڵەی پێوە دەکرا، بەڵام شەوی ڕابردوو بەهاکەی بەرزبووە و گەیشتە 180 هەزار دینار، ئێستاش یەک ملیۆن لیرەی سووری لەنێوان 195 بۆ 200 هەزاردایە، هاوکات 100 ملیۆن لیرەی سووری بە 19 ملیۆن دیناری عێراقی مامەڵەی پێوە دەکرێت.
وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکەی هەولێر دەڵێت؛ خەڵکێکی زۆر بەهۆی بەرزبوونەوەی بەهای لیرەی سوورییەوە توشی ئیفلاس بوون، چونکە پێشتر بە نرخێکی کەم فرۆشتوویانە و ئێستا پێیان ناکڕدرێتەوە.
لەلایەکی دیکەوە: ڕێژوان کاوە، مامەڵەکارێکی دۆلارە لە بازاڕی دۆلار فرۆشانی سلێمانی، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: لە 48 کاتژمێری ڕابردوودا تاوەکو ئێستا بەهای لیرە 100٪ بەرزبووەتەوە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، یەک ملیۆن لیرەی سووری لە بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی بە 250 بۆ 260 هەزار دینار مامەڵەی پێوەکراوە، ئێستا بۆ 200 هەزار دابەزیوە، هۆکارەکەش ئەوەیە کە خەڵکێکی زۆر هاتن و لیرەکانیان فرۆشت و قازانجیان کرد.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاگەیێنراوی هاوبەشی گرووپی G7 لەبارەی جەنگی ئێران و ئیسرائیل
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ بەپەلە لە کەنەداوە دەگەڕێتەوە ئەمریکا
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بە زووترین کات هەر ئێستا تاران جێبهێڵن
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمشەو لە بەغدا بە بەشداریی سوودانی دوو کۆبوونەوە لەبارەی مووچە کران
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
7 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
11 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
- بزنس
- 15 حوزەیران
نرخی زێڕ بەردەوامە لە بەرزبوونەوە