شوێنەوارێک کە مێژووەکەی بۆ 10 هەزار ساڵ پێش زایین دەگەڕێتەوە لە سۆران دەدۆزرێتەوە
- هەواڵ
- 17 ئایار
ئاڤا نیوز
شوێنەوارێكی دەگمەن لە ئەشكەوتێكی نزیك شارەدێی سرێشمە لە سنووری ئیدارەی سۆران دەدۆزرێتەوە، كە تەمەنی بۆ 10 هەزار ساڵ بەر لە زایین دەگەڕێتەوە، پێشبینی دەكرێت دەرئەنجامەكانی توێژینەوەكە مێژوویەکی نوێ بۆ مرۆڤایەتی بنووسێتەوە.
چیرۆكی سەرەكی: تیمێکی هاوبەشیی شوێنەوارناسانی زانکۆی ئۆتۆنۆمسی بەرشەلۆنە و سۆران، ماوەی 15 ڕۆژە بەشێوەیەكی بەردەوام لە ئەشکەوتی پڵنگان لە شارەدێی سرێشمە كار لەسەر هەڵكۆڵینی بەردێكی گڕكانی دەکەن، كە پێشبینی دەكرێت مرۆڤ بەر لە 10 هەزار ساڵ پێش زایین، بۆ [بڕین] بەكاریهێنابێت.
ئەوەی لەبارەیەوە دەوترێت: لە ئەنجامی 15 ڕۆژ هەڵكۆڵینی بەردە گڕكانییەكە، سێ چینی نوێ دۆزراوەتەوە کە هاوتەریبە لەگەڵ مێژووی ئەشکەوتی شانەدەر، بەجۆرێك؛ بەکارهێنانی ئەو بەردە لەلایەن نیشتەجێبووانی مرۆڤ لەم ئەشکەوتە دەگەرێتەوە بۆ 10 هەزار ساڵ پێش زایین.
لێدوانی فەرمی: میگێل مۆریس، پڕۆفیسۆر لە زانکۆی ئۆتۆنۆمسی بەرشەلۆنە بە ئاڤای ڕاگەیاند، سێ شوێن بۆ پێكبەستنەوەی هەموو مێژووی مرۆڤایەتی لە بەرزاییەكانی زاگرۆس هەن، ئەمە بۆ كوردستان و ناوچەكەش گرنگە، تەنانەت بۆ هەموو خەڵكی جیهانیش گرنگە، بەو پێیەی ئەمە وەك كۆتا میراتی مرۆڤایەتی هەژمار دەكرێت بەر لەوەی پێ بنێتە سەردەمی نوێ، ئەم دۆزینەوەیە شۆڕشی دانیشتووانی مرۆڤایەتییە.
بە تەنیشت ئەم بابەتەوە: عەبدولوەهاب سولەیمان، بەڕێوەبەری شوێنەواری سۆران بە ئاڤای ڕاگەیاند، زانکۆ ئیسپانیەکە ماوەی هەشت ساڵە گرێبەستی گەران و لێکۆڵینەوە لە ناوچە شوێنەوارییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان کردووە، ئامانجیان ئەوەیە مێژوویەکی نوێ بنووسنەوە. پارچە دۆزراوەکانی ئەم ئەشکەوتە دەبرێن بۆ تاقیگەکانی زانکۆکەی بەرشەلۆنە بۆ لێکۆڵینەوە، دوای تەواوبوونی پشکنین، دەگەڕێنرێنەوە و لە شوێنەواری سۆران دەپارێزرێن.
باكگراوند: لە سۆران 1039 شوێنەوار دۆزراونەتەوە و لە نەخشەی شوێنەواری جیهانی تۆمارکراون، بە هەزاران پارچە ئاسەواریش لە شوێنەواری سۆران پارێزراون و مێژووی جۆراوجۆری تێدا نووسراوەتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی سەركردایەتیی ئیمارات دەكات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
21 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی سەركردایەتیی ئیمارات دەكات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
جێگری سەرۆکی ئەمریکا: لەوانەیە ترەمپ هەنگاوی زیاتر بنێت