
کۆبوونەوەی نێوان سەلاحەدین بەهادین، ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی و عەلی باپیر، ئەمیری کۆمەڵی دادگەری
ئاڤا نیوز
ئەو حیزب و لایەنانەی كە خۆیان وەك ئۆپۆزسیۆن ناساندووە و بەنیازبوون لیستێكی هاوبەش بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق پێكبهێنن، نەگەیشتنە ئەنجام و تەنها یەك ڕۆژیش ماوە بۆ تۆماركردنی حیزب و هاوپەیمانیەتییەكان.
وێنە گەورەکە: حیزب و لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکان کە پێکهاتبوون لە؛ نەوەی نوێ، یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، کۆمەڵی دادگەری کوردستان، بەرەی گەل، ڕەوتی هەڵوێست، بزووتنەوەی پەیوەندیی ئیسلامی و چەند کەسایەتییەکی سەربەخۆ، دوای چەندین کۆبوونەوە و گفتوگۆ، لەسەر پێكهێنانی هاوپەیمانێتی، نەگەیشتنە ڕێككەوتن، ئەوەش دوای ئەوەی هەریەك لە نەوەی نوێ و ڕەوتی هەڵوێست بەهۆكاری جیاواز لە پێکهێنانی هاوپەیمانێتییەکە کشانەوە و چوار لایەنەكەی دیكەش تا ئەو ساتە ڕێكنەكەوتوون و سەرجەمیان بە لیستی جیا و سەربەخۆ، بەشداری هەڵبژاردنەكان دەكەن.
لێدوانی فەرمی: مستەفا عەبدوڵڵا، ئەندامی ئەنجومەنی جێبەجێکردنی یەکگرتوو تایبەت بە ئاڤا ڕایگەیاند، "جگە لەو هاوپەیمانیەتیە فراوانە، ئێمە وەک یەکگرتوو لەگەڵ کۆمەڵی دادگەریش بۆ پێكهێنانی لیستێكی هاوبەش، بە جیا دانیشتین بەڵام لەگەڵ ئەوانیش نەگەیشتووین بە هیچ ئەنجامێک."
لەلایەكی دیكەوە: شوان ڕابەر، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای كۆمەڵی دادگەری بە ئاڤای ڕاگەیاند، هەوڵی لەمجۆرە بۆ گەیشتن بە ڕێككەوتن هەبووە، بەڵام بابەتەكە هیچ ئەنجامێكی نەبووە تا ڕای گشتی لێ ئاگادار بکەینەوە.
ڕوونیشی كردەوە، كۆمەڵی دادگەری زۆر ڕژد بوو لەسەر كۆكردنەوەی دەنگەكان، بۆ ئەوەی زۆرترین هاووڵاتی كورد بەشداری لە هەڵبژاردنەكە بكەن و دەنگ و پێگەی كورد لە بەغدا بەهێز بێت.
زانیاریی زیاتر: بەگوتەی ئەندامەکەی یەکگرتوو، بە ئەگەری زۆرەوە سەرجەم لایەنەكانی ئۆپۆزسیۆن بە لیستی جیا جیا بەشداری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەكەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پێشتر پەیامنێری ئاڤا دوای یەکێک لە کۆبوونەوەکانیان لە نوێنەرێکی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستانی پرسی، کە ئایا ڕاستە مەرجی ئێوە وەرگرتنی سەرۆک لیستی هاوپەیمانێتییەکە بووە، لە وەڵامدا گووتی، سەرۆک لیستی تمووحی هەموو لایەکە، بۆیە شتێکی ئاساییە ئەگەر داوامان کردبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 12 خولەک لەمەوپێش
گەشتی تایبەت بۆ گەڕاندنەوەی عێراقییەکان لە دەرەوەی وڵات دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز لە تاران بیسترا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
17 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
19 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
21 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
- عێراق
- 12 خولەک لەمەوپێش
گەشتی تایبەت بۆ گەڕاندنەوەی عێراقییەکان لە دەرەوەی وڵات دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز لە تاران بیسترا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو کەشتیی لە کەنداوی عومان بەریەک دەکەون