
ئاڵای هەرێمی کوردستان و عێراق
ئاڤا نیوز
بڕینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن بەغداوە، کاردانەوەی بەشێک لەلایەنە سیاسییەکانی عێراقی لێدەکەوێتەوە، لە ڕێگەی ئاڤا میدیاوە داوا دەکەن مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان تێکەڵ بە بابەتی سیاسەی نەکرێت.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی چوارشەممە ڕێککەوتی 28ـی 5ـی 2025، تەیف سامى، لەڕێگەی نووسراوێکەوە حکومەتی هەرێمی کوردستانی ئاگادارکردووەتەوە کە چیدیکە بەغدا ناتوانێت مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان بنێرێت، ئەمەش بە پاساوی ئەوەی هەرێمی کوردستان بڕی پشکی خۆی لە یاسای بودجە تێپەڕاندووە.
لێدوانی فەرمی: سەلام زوبەیدی، گوتەبێژی هاوپەیمانی نەسر بەئاڤا میدیای ڕاگەیاند: هەرێمی کوردستان بەشێکە لە عێراق، فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانیش بەشێکن لە فەرمانبەرانی دەوڵەتی فیدراڵی و نابێت مووچەی فەرمانبەران تێکەڵ بە بابەتی سیاسەی بکرێت، پێویستە پێش جەژنی قوربان مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرج بکرێت.
لەلایەکی دیکەوە: محەممەد تائی، گوتەبێژی هاوپەیمانی سیادە بەئاڤا میدیای گوت: پێمان وایە ئەوەی حکومەتی فیدڕاڵی و وەزارەتی دارایی بەرامبەر هەرێمی کوردستان دەیکات کارێکی ناڕەوایە، مووچە مافێکی سرووشتیی هەموو هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستانە و پێمان وایە ئەجێندای سیاسی لەپشت ئەم جۆرە بڕیارانەوەیە، بۆیە داوا لە حکومەت دەکەین بەبڕیارەکانی بچێتەوە و پەرلەمانیش ڕۆڵی خۆی بگێڕێت.
بهتهنیشت ئهم بابهتهوه: عومەر ناسر، ئاکادیمی و لێکۆڵەر لەبواری سیاسی لەڕێگەی ئاڤا میدیاوە پەیامێک ئاراستەی حکومەتی عێراق دەکات و دەڵێت، " فەرمانبەرانی دەوڵەت دەبێت بەپێی یاسا مامەڵەیان لەگەڵدا بکرێت و نابێت ناکۆکی سیاسی کاریگەری لەسەر بژێوی ژیانیان درووست بکات.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 54 خولەک لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق لەبارەی جەنگی ئیسرائیل و ئێران کۆدەبێتەوە
- هەواڵ
- 59 خولەک لەمەوپێش
کۆمەڵێک کۆمپانیای فەرەنسی ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران شەپۆلێکی دیکەی مووشەکی ئاراستەی تەلئەبیب کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
9 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
10 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
13 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
- بزنس
- 15 حوزەیران
نرخی زێڕ بەردەوامە لە بەرزبوونەوە