
پسووڵەی خۆراك.. سەرچاوەی وێنە: INA
ئاڤا نیوز
ئەپلیکەیشنی فۆرمی خۆراک لە هەولێر کارابوو، دوای تەواوبوونی ڕێژەی دیاریکراو بۆ خۆتۆمارکردن لە فۆرمی ئەلیکترۆنیی خۆراک، زیادکردنی ناوی منداڵ بۆ فۆرمی خۆراک دەستپێدەکاتەوە.
وێنە گەورەکە: لە ماوەی ڕابردوو وەزارەتی بازرگانی و پێشەسازیی عێراق، بڕیاری دا بە ئەلیکترۆنیکردنی فۆرمی خۆراکی مانگانەی هاووڵاتییان، سەرەتا لە پارێزگاکانی عێراق دەستپێکرد و دواتر لە پارێزگای هەڵەبجە وەکو یەکەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دەستپێکرد، ئێستا لە هەولێر و سلێمانی دەستپێکردووە، دوای تۆمارکردنی زۆرینەی هاووڵاتییان، زیادکردنی ناوی منداڵی تازە لە دایکبوو بۆ وەرگرتنی بەشەخۆراکی مانگانە دەستپێدەکاتەوە.
لێدوانی فەرمی: سیامەند قادر نانەكەلی، بەڕێوەبەری ڕێكخستنی پسووڵەی خۆراك لە هەولێر، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، بەپێی قسەی بەرپرسانی عێراق ئەگەر زیاتر لە 50٪ هاووڵاتییان خۆیان تۆمار بکەن لە فۆرمی ئەلیکترۆنیی خۆراک، زیادکردنی ناوی منداڵ بۆ فۆرمی خۆراک، هاوکات مامەڵەی هاوسەرگیری و گواستنەوەی فۆرمی خۆراک کارا دەبێت و دەستپێدەکاتەوە.
سیامەند قادر نانەكەلی دەڵێت، لە ڕۆژی هەینیەوە لە هەولێر کارا بووە، لە کۆی نزیکەی دوو ملیۆن هاووڵاتی لە هەولێر، لە یەک ڕۆژدا زیاتر لە نۆ هەزار و 900 کەس خۆیان تۆمارکردووە، دەبێت لە ماوەی ئەم مانگە نزیکەی 70-80٪ هاووڵاتییان تێپەڕ بکات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە 05-03-2023ـەوە گواستنەوەی فۆرمی خۆراک، زیادکردنی ناوی منداڵ بۆ فۆرمی خۆراک لە تەواوی هەرێمی کوردستان ڕاگیراوە و هیچ منداڵێک بەشەخۆراکی بۆ تەرخان نەکراوە، لەگەڵ دەستپێکردنەوەی زیادکردنی ناوی منداڵ، گواستنەوەی فۆرمی خۆراکیش دەستپێدەکاتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوە گرنگەکەی ترەمپ لەبارەی جەنگی ئیسرائیل و ئێران تەواو بوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
23 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
16 حوزەیران
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوە گرنگەکەی ترەمپ لەبارەی جەنگی ئیسرائیل و ئێران تەواو بوو
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق بەکارهێنانی ئاسمانی وڵات بۆ هێرشکردنە سەر ئێران ڕەتدەکاتەوە
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆککۆماری عێراق داوای کڕینی سیستمی بەرگری ئاسمانی بۆ پاراستنی عێراق دەکات
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی سەركردایەتیی ئیمارات دەكات