ئاڤا نیوز
وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان سیستمێکی پێشکەوتوو بۆ پۆلینکردنی داهات و خەرجی بەکار دەهێنێت، 100%ـی داهات دەگەڕێتەوە خەزێنەی حکومەت.
وێنە گەورەکە: مانگانە داهاتی نەوتی و نانەوتی بە شێوەی مەرکەزی و نامەرکەزی دەگەڕێتەوە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ژمێرکاری، لە وەزارەتی دارایی بەگوێرەی سیستمێک بەشەفافی، بەسەر چەند پۆلێکدا دابەش دەکرێت، لەبەرامبەردا لە عێراق لەخۆوە و بەشێوەی ئاڵۆز داهات دەگەڕێتەوە خەزێنەی دەوڵەت.
زانیاریی تایبەت: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان بە ئاڤای گوت، "سیستمێکی پێشکەوتوو بەبڕی 80 ملیۆن دینار دابینکراوە، سیستمەکە پەیوەست بە پۆلینکردنی داهات و خەرجییە، هەموو داهاتەکان لەیەک جیا دەکاتەوە، بەشێوەی ئۆتۆماتیکی خەرجییەکان دیاریدەکات، جگە لەوە دەتوانین خۆمان ئەپدەیتی بکەین، بەو شێوازە کاردەکات کە ئێمە دەمانەوێت."
قووڵتر: ئەو سیستمە ورد و درشتی داهات و خەرجی ڕوون دەکاتەوە و هەمووی بەش بەش دەکات، دوو جۆر داهات هەن مەرکەزی و لا مەرکەزی، مەرکەزییەکان باج و ڕسوماتن دەگەڕێتەوە خەزێنەکان، لا مەرکەزی، داهاتی گومرگی، وەزارەتەکان و نەوت دەگرێتەوە ڕاستەوخۆ دەگەڕێتەوە بەشی ژمێرکاری وەزارەتی دارایی، دوای ئەوە بۆ خەرجی حکومەت، پڕۆژەکان و دابینکردنی بەشێکی مووچەی مووچەخۆرانی گرێبەست جیادەکرێتەوە.
لێدوانی فەرمی: شێروان دووبەردانی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بەئاڤای ڕاگەیاند، "بەپێی یاسا دەبێت مانگانە 50%ـی داهات پارێزگاکانی عێراق بگەڕێتەوە خەزێنەی حکومەتی فیدڕالی و بەشێکی دیکە بۆ پارێزگاکانە، بەڵام لە عێراق ئەو بەشەی کە مەرجە بگەڕێتەوە تا دەگاتەوە وەزارەتی دارایی 10% دەمێنێتەوە، پێش ئەوە هەر گرووپە و بەشی خۆی لە داهاتی پارێزگاکانی عێراق مانگانە دەبات."
لەلایەکی دیکەوە: شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، "داهاتی خاڵە سنوورییەکان 100 ملیار دینار کەمیکردووە، بەهۆی ئەو باج و سەرانە وەرگرتنەی دەروازەکانی نێوان هەولێر و بەغدا دانراوە، بازرگانەکان کاڵاکانیان دەبەن لە دەروازەکانی سنووری دەسەڵاتی عێراق هەناردەی پارێزگاکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراقی دەکەن."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕاپۆرت
- 51 خولەک لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
51 خولەک لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
4 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
- بزنس
- 15 حوزەیران
نرخی زێڕ بەردەوامە لە بەرزبوونەوە