
سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان
ئاڤا نیوز
لە یەکەم ڕۆژی پرسەی کەریم شنگالی، وەزیری پێشووی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەعدی ئەحمەد پیرە بۆ ڕۆژنامەنووسان ڕایگەیاند، بۆ پێکهێنانی حکومەت لەگەڵ پارتی نەگەیشتوونەتە بنبەست. بەیەکەوە هەوڵ دەدەین بابەتی مووچە چارەسەر بکەین.
لێدوانی فەرمی: سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە میانی بەشداری لە پرسەی کەریم شنگالی بۆ ڕۆژنامەنووسان قسەی کرد و وتی، "لەسەر پێکهێنانی حکومەت نەگەیشتوونەتە بنبەست کۆبوونەوەی دیکە دەکرێت. بۆ بابەتی مووچە لەگەڵ پارتی دەبێت بەیەکەوە هەوڵ بدەین کێشەکە چارەسەر بکەین".
سەبارەت بە پێکهێنانی حکومەت، سەعدی ئەحمەد پیرە دەڵێت: هەوڵ دەدەین بەر لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران حکومەت پێکبهێنین، چونکە هەموو پارچەکانی دیکە چاویان لە ئێمەیە و دەبێت یارمەتی ئەوانیش بدەین. ئێمە لەگەڵ پارتی دوو حزبی جیاوازین هەریەکە بە یاری خۆی هەڵدەڵێت.
ئەمەش بزانە: لەبارەی پەیوەندی خۆی لەگەڵ کۆچکردوو کەریم شنگالی، سەعدی پیرە وتی، " کەریم شەنگالیم لە سلێمانی ساڵی 1972 لە کۆنگرەی قوتابیان ناسی، پەیوەندیمان هەبوو، لەدوای ڕاپەڕین بۆ یەکەم جار لە سۆران لە بەرەی کوردستانی بینیمەوە. لە حکومەتیش ئەو کاتەی لەگەڵ حاکم قادر لە دەزگای ئاسایش بوون لەو دامەزراوەیە وەک گوڵ کاریان دەکرد، ئەو لە ئیدارە کەسێکی عەمەلی و ئازا بوو".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕاپۆرت
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
38 خولەک لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
4 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
- بزنس
- 15 حوزەیران
نرخی زێڕ بەردەوامە لە بەرزبوونەوە