
بەهای دۆلار بەرامبەر تمەن
ئاڤا نیوز
بەهۆی جەنگی نێوان ئێران و ئیسرائیلەوە لە دوێنێوە نرخی زێڕ بەرچاو بەرز بووەتەوە و بەهای دینار و تمەنیش بەرامبەر بە دۆلار دابەزیوە.
لێدوانی فەرمی: شێخ كاوە محەممەد، خاوەنی نووسینگەی ئاڵوگۆڕی دراو لە سلێمانی ڕایگەیاند: ڕۆژی پێنجشەممە كە بازاڕی دراو داخرا 100 دۆلار بەرامبەر بە هەشت ملیۆن 100 هەزار تمەن بوو، بەڵام ئەمڕۆ بەهای تمەن زیاتر دابەزیوە و گەیشتووەتە سەرووی هەشت ملیۆن و 500 هەزار تمەن بۆ هەر 100 دۆلارێك، نرخەكەیشی بە شێوەی حەواڵە دەگاتە سەرووی نۆ ملیۆن و 500 هەزار تمەن.
زانیاریی زیاتر: بەپێی گوتەی پسپۆڕان و كاسبكارانی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، هۆكاری دابەزینی بەهای دینار و تمەن بەرامبەر بە دۆلار لەم دوو ڕۆژە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی كە جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران كەوتە نێو ڕۆژانی پشووەوە و خەڵكانێك بە ئارەزووی خۆیان گۆڕانكارییان لە نرخەكان كرد.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمڕۆ بەهای 100 دۆلار بەرامبەر بە 146 هەزار و 100 دینارە، ئەمە لە كاتێكدایە كە بەر لە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران بەهای 100 دۆلار بەرامبەر بە 141 هەزار دینار بوو.
دوایین هەواڵەکان
- ڕاپۆرت
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
42 خولەک لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
4 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
- بزنس
- 15 حوزەیران
نرخی زێڕ بەردەوامە لە بەرزبوونەوە