
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران
ئاڤا نیوز
وەزیری دەرەوەی ئێران ئاشكرای دەکات، هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران بە پشتیووانی ئەمریکایە و ئیسرائیلیش هێڵی سووری بەزاندووە.
چیرۆکی سەرەکی: ماوەی سێ ڕۆژە جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران بەردەوامە و هەردوولا چەندین هێرشی وێرانکەرییان کردووەتە سەر یەکتری کە ئەمەش بووەتە هۆی گیان لەدەستدان و برینداربوونی سەدان هاووڵاتی مەدەنی لە هەردوولا.
لێدوانی فەرمی: عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، ئیسرائیل هێڵێکی سووری نوێ لە یاسا نێودەوڵەتییەکان بەزاندووە و هێرشی کردە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکان، هاوکات ئیسرائیل دژی هەموو دانووستانێکە، بۆیە سەرنجەکانمان بۆ سەر ئیسرائیل چڕ کردووەتەوە.
- لەبارەی دانووستانەکان وڵاتەکەی لەگەڵ ئەمریکا عێراقچی دەڵێت: ئەمریکا بەشدارە لەگەڵ ئیسرائیل و بەڵگەمان هەیە، بەهۆی ئەمەشەوە بە ڕێککەوتنێک ڕازی نابین لە مافی ئەتۆمی بێبەشمان بکات.
لەلایەکی دیکەوە: سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی هێرشەکانی ئیسرائیل و ئێرانەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، وڵاتەکەی پەیوەندی بەم هێرشەوە نییە، بەڵام ئەگەر هێرش بکات ئەوا وەڵامێکی بەهێزیان دەبێت.
کاریگەری و لێکەتەکان: دوای ئەو لێدوانەی وەزیری دەرەوەی ئێران، ئێستا ئیسرائیل دوا لە هەموو ئەو کەسانە دەکات کە لە ناوەندە سەربازییەکان و دامەزراوە ئەتۆمییەکان دەکات شوێنەکانیان چۆڵ بکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 57 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل تەلەفزیۆنی فەرمی ئێران بۆردوومان دەکات
- عێراق
- 58 خولەک لەمەوپێش
دادگای فیدراڵی جەخت لە بڕیارێکی لەبارەی مووچەی پلە باڵاکان دەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- کوردستان
- 27 خولەک لەمەوپێش
لەسەر سزادراوانی هەرێمی کوردستان داواکارییەک ئاراستەی بەغدا دەکرێت
- هەواڵ
- 57 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل تەلەفزیۆنی فەرمی ئێران بۆردوومان دەکات
- عێراق
- 58 خولەک لەمەوپێش
دادگای فیدراڵی جەخت لە بڕیارێکی لەبارەی مووچەی پلە باڵاکان دەکاتەوە