سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا بۆ ئیسرائیل: دیپلۆماسی باشترین چارەسەرە

شەیری بکە لە:
سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا بۆ ئیسرائیل: دیپلۆماسی باشترین چارەسەرە

ئۆرسولا ڤۆن دێر لاین، سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا. وێنە؛ AFP

ئاڤا نیوز

لەژێر ڕۆشنایی ئەم پێشهاتانەی ناوچەکە، سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا ئێران بە سەرچاوەی ناسەقامگیری ناوچەکە پێناسە دەکات.

چیرۆکی سەرەکی: شەڕی نێوان ئیسرائیل و ئێران نیگەرانی وڵاتانی بەدوای خۆیدا هێناوە و داوا لەلایەنەکان دەکەن کار بکەن بۆ کەمکردنەوەی پەرەسەندن و گرژییەکان بۆ ئەم مەبەستە سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ئەنجامدا و جەختی لەوە کردەوە، "نابێت ئێران چەکی ئەتۆمی هەبێت".

لێدوانی فەرمی: ئۆرسولا ڤۆن دێر لاین، سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا بە نەتەنیاهۆی ڕاگەیاندووە، لە کۆتاییدا دیپلۆماسی باشترین چارەسەرە بەسەر ئێران، هاوکات لەم چوارچێوەیەدا ئیسرائیل مافی خۆیەتی بەرگری لە خۆی بکات، ئێران سەرچاوەی سەرەکی ناسەقامگیریی ناوچەکەیە.

ژمارەکان وا دەڵێن: وەزارەتی تەندروستی ئێران ئاشكرای دەکات، لە سەرەتایی دەستپێکردنی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران 224 کەس کوژراون و هەزار و 277 کەسی دیکەش برینداربوون، لە بەرامبەردا 16 کەسی ئیسرائیلی کوژراون و 390 کەسی دیکەش برینداربوون

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ