
وێنەی محەممەد سەعید ئیزادی و ژمارەیەک فەرماندەی سوپای پاسداران
ئاڤا نیوز
شەوی ڕابردوو سوپای ئیسرائیل هێرشی کردە سەر چەند ناوچەیەکی ئێران، دواتر وەزیری بەرگری ئیسرائیل لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس کوژرانی فەرماندەی فەیلەقی فەڵەستینی لە قوم ڕاگەیاند.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئیسرائیل کاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل لە پەیامێکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاویکردووەتەوە: شەوی ڕابردوو محەممەد سەعید ئیزادی، فەرماندەی فەیلەقی فەڵەستینی لە شوقەیەکی قوم بە ئامانجگیراوە.
کاتز لە درێژەی قسەکانیدا نووسیویەتی: ئیزادی گەورەترین بەرپرسی بوو لە سوپای پاسداران و پەیوەندیی لەگەڵ حەماس وجیهادی ئیسلامیی هەبوو.
زانیاریی زیاتر: فەرماندەی سەربازی محەممەد سەعید ئیزادی، بە پلەی ژەنەڕاڵ نازناوی حاجی ڕەمەزان، بەتەمەنترین فەرماندەی ئێرانی بووە لە لوبنان و سووريا، هاوکات فەرماندەی فەیلەقی فەڵەستین لە سوپای پاسداران بووە، بەرپرس بووە لە پارەداركردنی بزووتنەوەی حەماس.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەپێی بڵاوکراوەی ئیندیپێندێت، ئەو ئەفسەرەی سوپای قودسی سەر بە پاسداران، بەرپرسی پەیوەندییەكانی پاسداران بووە لەگەڵ هەریەك لە حەماس و جیهادی ئیسلامی لە كەرتی غەززە، هاوكات پەیوەندیی بەردەوامی هەبووە لەگەڵ حیزبوڵڵای لوبنانی، لەماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا چەندین جار بە نهێنی چووەتە غەززە و لوبنان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 13 خولەک لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 45 خولەک لەمەوپێش
شەش فڕۆکەی شەبەحی ئەمریکا ڕەوانەی زەریای هێمن کران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
3 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
19 کاتژمێر لەمەوپێش
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
19 کاتژمێر لەمەوپێش
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 13 خولەک لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 45 خولەک لەمەوپێش
شەش فڕۆکەی شەبەحی ئەمریکا ڕەوانەی زەریای هێمن کران
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل بەردەوامە لە کوشتنی زانا ئەتۆمییەکانی ئێران