ئیسرائیل کوژرانی فەرماندەیەکی دیکەی ئێرانی ڕاگەیاند

شەیری بکە لە:
ئیسرائیل کوژرانی فەرماندەیەکی دیکەی ئێرانی ڕاگەیاند

ئاڤا نیوز


سوپای ئیسرائیل کوژرانی بێهنام شەهریاری، فەرماندەی یەکەی 190ی سوپای قودسی سوپای پاسدارانی ئێرانی لە هێرشێکی ئاسمانیدا لە ڕۆژاوای ئێران ڕاگەیاند.

 

وێنە گەورەکە: رۆژی شەممە 21-6-2025، سوپای ئیسرائیل  کوژرانی سێ فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێرانی ڕاگەیاند کە دوو کەسیان فەرماندەی سوپای قودس بوون، لە هێرشێکی ئاسمانی دوێنێ شەودا کە ڕۆژئاوا و ناوەڕاستی ئێرانیان کردە ئامانج.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند: لە هێرشێکدا بۆ سەر ڕۆژئاوای ئێران بێهنام شەهریاری فەرماندەی سوپای قودسی سوپای پاسدارانمان کوشت کە سەرپەرشتی گواستنەوەی چەک مووشەک و پارە و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە ئێرانەوە بۆ گرووپە چەکدارەکانی ناوچەکەی کردووە  و  ڕاستەوخۆ لەگەڵ حەماس و حزبوڵڵای لوبنان کاری کردووە.  

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ