
ئێفی دێفرین، وتەبێژی سوپای ئیسرائیل
ئاڤا نیوز
لەبارەی هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران، وتەبێژی سوپای ئیسرائیل ئاشكرای دەکات ئەم هێرشە بە هەماهەنگی ئەوان بوو.
چیرۆکی سەرەکی: بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە، سەرۆکی ئەمریکا دوای گەڕانەوەی لە یاری گۆلف، لە کۆبوونەوەیەکی خێرا و نهێنیدا بڕیاریدا هێرش بکرێتە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران،لە کاتژمێر 02:30 خولەکی بەرەبەیان، فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا بە شەش بۆمبی GBU-57 هێرشیان کردە سەر وێستگە ئەتۆمییەکانی فۆردۆ و نەتەنز و ئەسفەهان لە ئێران.
لێدوانی فەرمی: ئێفی دێفرین، وتەبێژی سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، ئەم هێرشەی ئەمریکا بۆ سەر بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران بە هەماهەنگی لەگەڵ ئیسرائیل ئەنجامدراوە، لێکۆڵینەوە لە ئەنجامی هێرشەکەی سەر فۆردۆ دەکەین، هاوکات دەشڵێت، گەورەترین هێرشمان بۆ سەر دامەزراوەی ئەتۆمی ئەسفەهان ئەنجامدا، بەردەوام دەبین لە هێرشەکانمان بۆ سەر ئێران تاوەکو تەواوی هەڕەشەکانی لەناو دەبەین.
زانیاریی زیاتر: لەبارەی هێرشەکانی ئەمڕۆی ئێران، وتەبێژی سوپای ئیسرائیل وتی، زۆربەی مووشەکەکانی ئەمڕۆی ئێران بەرپەرچ دراونەتەوە.
لەلایەکی دیکەوە: عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لەدوای هێرشەکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆی ئەمریکا بۆ سەر وێستەگە ئەتۆمییەکانی ئێران لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ''سەرۆکی ئەمریکا خیانەتی لە دیپلۆماسییەت کردووە و هەرگیز هەڵوێستەکانی جێگیر نین''داواشی لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی کرد بە تووندی ئیدانەی هێرشە بکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هەموو شتێک لەبارەی هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر ئێران بزانە
12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکی خەیبەری لە دژی ئیسرائیل بەکارهێنا
13 کاتژمێر لەمەوپێش
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
21 حوزەیران
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
21 حوزەیران
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاگەیێنراوی چوار سەرۆکایەتییەکەی عێراق لەبارەی مووچەخۆرانی کوردستان