كێشەی مووچە لە كۆبوونەوەی چوار سەرۆكایەتییەكەی عێراق تاوتوێ دەكرێت
- بزنس
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش

دیمەنی مەیدانی تەحریری بەغدا و دراوی عێراقی. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ هەر چوار سەرۆكایەتییەكەی عێراق بۆ تاوتوێكردنی پێشهاتەكانی ناوچەكە كۆدەبنەوە، كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستانیش یەكێك دەبێت لە تەوەرەكانی كۆبوونەوەكە.
چیرۆكی سەرەكی: بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ هەریەك لە د.لەتیف ڕەشید، سەرۆككۆماری عێراق، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق، مەحمود مەشهەدانی، سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، فائق زێدان، سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق بۆ تاوتوێكردنی گرژییە سەربازییەكانی ناوچەكە و دوورخستنەوەی عێراق لە جەنگەكە كۆببنەوە، هاوكات پرسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستانیش خراوەتە نێو كارنامەی كۆبوونەوەكە.
چی ڕوویدا: ئەمڕۆ لە شاری بەغدا، فارس عیسا، سەرۆکى نوێنەرایەتى حکومەتى هەرێمى کوردستان، سەردانی عەبدولەتیف ڕەشید، سەرۆككۆماری عێراقی كرد، تێیدا ئاماژە بەو كۆبوونەوەیە كرا كە بڕیارە لەنێوان هەر چوار سەرۆكایەتییەكەی عێراق بەمەبەستى تاوتوێکردنى ڕەوشى گشتى وڵات گرێبدرێت.
زانیاریی زیاتر: تەوەری سەرەكیی كۆبوونەوەكە، پێشهاتەکانى شەڕى نێوان ئێران و ئیسرائیل، و چۆنیەتی دوورخستنەوەى عێراق و وڵاتانى ناوچەکە لەو شەڕە وێرانکاریە و کاردانەوەکانى ئێستا و داهاتووى لەسەر عێراق، تاوتوێ دەكرێت.
لەلایەکی دیکەوە: لە دادگای فیدراڵی، ئەمڕۆ پینج بۆ شەش دادوەر دەوامیان کردووە، ژمارەیەک لەو دادوەرانەی کە دەستیشیان لەکار کێشاوەتەوە دەوامیان کردووە.
لێدوانی فەرمی: یەکێک لەو دادوەرانە کرد کە ئەمڕۆ دەوامی کردووە، بۆ ئاڤا وتی باسی هیچ بابەتێک نەکرا، دادبینی بۆ هیچ سکاڵایەک نەکرا و هیچ کارێکی دادوەری نەکرا، تەنها دەوامێکی ئاسایی بوو.
ئەو دادوەرە ئەمانەشی وت:
چارەنووسی ئەو دادوەرانەی دەستیان لەکار کێشاوەتەوە هەر بە ناڕوونی ماوەتەوە، کە شەش داداوەری سەرەکی و سێ دادوەری یەدەگن.
لیژنەیەکی تایبەتمەندی یاسایی هەیە، چوار کەسی هەیە دەبێت بڕیاری لەسەر بدات، لە سەرۆکی ئەنجوومەنی دادوەری، سەرۆکی دادگای فیدراڵی، سەرپەرشتیاری دادوەری و سەرۆکی داواکاری گشتی پێکدێت.
لەم ڕۆژانە هەرێمی کوردستان جارێکی دیکە قسەی لەگەڵ جاسم عەبوود، سەرۆکی دادگای فیدراڵی کردووەتەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا ڕوون نییە لەبارەی دەرکردنی فەرمانە وەلائییەکە لەبارەی مووچە چی دەکات.
ئیتر چاوەکان لەسەر کۆبوونەوەی ئەمڕۆن تاخوە چ بڕیارێک دەدرێت و بۆچوونی سەرۆکایەتییەکان چۆن دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاگەیێنراوی چوار سەرۆکایەتییەکەی عێراق لەبارەی مووچەخۆرانی کوردستان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هەموو شتێک لەبارەی هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر ئێران بزانە
11 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکی خەیبەری لە دژی ئیسرائیل بەکارهێنا
13 کاتژمێر لەمەوپێش
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
21 حوزەیران
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
21 حوزەیران
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
- بزنس
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
گواستنەوەی عێراق: گرژییەکان کاریگەری لەسەر کەشتییە نەوتییەکانمان نەبووە
- بزنس
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
شارەزایەکی ئابووری: دەبێت عێراق خۆی بۆ ئەگەری داخستنی گەرووی هورمز ئامادە بکات