کۆریای باکوور لەبارەی هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر ئێران هاتەدەنگ

شەیری بکە لە:
کۆریای باکوور لەبارەی هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر ئێران هاتەدەنگ

ئاڤا نیوز

كۆریای باكوور سەركۆنەی هێرشەكەی ئەمریكا بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەكانی ئێران دەكات و دووپاتیشی دەكاتەوە؛ ئیسرائیل هۆكاری گرژییەكانی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە.

وێنە گەورەکە: بەرەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە، ئەمریکا هێرشێکی ئاسمانی بۆ سەر هەرسێ وێستگە سەرەكییەكەی ئەتۆمیی ئێران کرد و بە سەختی بۆردوومانی كردن، ئەو پێشهاتەش كاردانەوەی گەورەی جیهانی بەدوای خۆیدا هێناوە و بە مەترسی بۆ سەر پەرەسەندنی جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران، لێكدرایەوە.

 

لێدوانی فەرمی: وەزارەتی دەرەوەی کۆریای باکوور، ئیدانەی هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران دەکات، بەتووندی سەرکۆنەی دەکات و بە پێشێلکردنی پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان و یاسا نێودەوڵەتییەكان ئەژماری دەكات.

ئاژانسی هەواڵیی کۆریا 'KCNA' بە پشتبەستن بە وەزارەتی دەرەوەی کۆریای باکوور  دەڵێت: ئەمریکا بەرژەوەندییە ئەمنییەکانی دەوڵەتێکی خاوەن سەروەریی قۆستەوە، هاوكات ئیسرائیلیش بە هۆكاری سەرەكیی گرژییەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، وەسف دەكات.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: