کۆمیسیۆن ماوەی تۆمارکردنی کاندیدان درێژ دەکاتەوە

شەیری بکە لە:
کۆمیسیۆن ماوەی تۆمارکردنی کاندیدان درێژ دەکاتەوە

لۆگۆی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق. گرافیک؛ ئاڤا میدیا

ئاڤا نیوز

ئەنجوومەنی کۆمیسیارانی کۆمیسۆنی هەڵبژاردنەکان بڕیاریدا سێ ڕۆژ ماوەی تۆماکردنی کاندیدانی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق درێژ بکاتەوە.

وێنە گەورەکە: کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە ئامادەکارییەکانی بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەردەوامە، پێشتر کۆمیسیۆنەکە دووپاتی کردووەتەوە جەنگی ناوچەکە کاریگەریی لەسەر بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا نابێت.

لێدوانی فەرمی: جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: ئەنجوومەنی کۆمیساران بڕیاریدا ماوەی تۆمارکردنی کاندیدانی هەڵبژاردنی پەرلەمان تاوەکو 2025-06-26، درێژبکاتەوە و ئەمە کۆتا جار دەبێت ماوەکە درێژ بکرێتەوە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بڕیارە ڕۆژی 2025-11-11، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ