سیاسەتوانێک: ئیسرائیل لەوە دەترسێت شەڕ درێژە بکێشێت

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

 

ئاگربەستی لە نێوان ئێران و ئیسرائیل ڕاگەیێنراوە و نووسەر و سیاسەتوانێک دەڵێت: ئیسرائیل بەشێکی بەرچاوی توانا سەربازییەکانی ئێرانی تێکشاندووە، هەروەها ئیسرائیل لەوە دەترسێت ئەو شەڕە درێژە بکێشێت.

 

وێنە گەورەکە: جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران لە ماوەی 12 ڕۆژدا زیانێکی زۆری گیانی و ئابووریی لێکەوتەوە کە بە چەندین ملیار دۆلار دەخەملێنرێت، جگە لەمەش جەنگە کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر جیهان بە گشتی و ناوچەکە بە تایبەت دروستکرد، کە بووە هۆی داخستنی ئاسمانی چەند وڵاتێک بۆ ماوەی جەند ڕۆژیک و هەڵوەشاندنەوەی هەزاران گەشتی ئاسمانی.

 

لێدوانی فەرمی: مەولوود باوەموراد، نووسەر سیاسەتوان بە ئاڤای راگەیاند: ئیسرائیل لە هێرشەکانی بۆ سەر ئێران بەشێوەیەکی بەرچاو ئامانجەکانی خۆی پێکاوە و دەستی لە هیچ شوێنێکی وڵاتەکە نەپاراستووە، هەموو بنکە سەربازی و ڕێکخراوەییە گرنگ و دیارەکانی کردووتە ئامانج و بۆردوومانی کردوون، بەمەش زیانێکی گەورەی لە ئێران داوە، لەگەڵ ئەوەشدا ئەمریکا و ئیسرائیل بە دوای کۆتاییهێنان بە بەرنامەی ئەتۆمیی ئێرانەوە بوون، بۆیە لەسەر هێرشکردنە سەر بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران کۆک بوون.

 

لە بەشێکی دیکەی قسەکانی مەولوود باوەموراد، باسی لەوەکرد:  جوگرافیای ئیسرائیل بچووکە و بەرگەی ئەو هەموو هێرشە ناگرێت, ئەو وڵاتە لەوە دەترسێت ئەو شەڕە درێژە بکێشێت،خەڵکی جوو ئەگەر تێگەیشتنێکی ئایینی نەبیت ئەوا ئیسرائیل هیچ خۆش نییە بۆ ژیان.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ