لە ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لە پیشەسازی باکووری هەولێر سێ دووکان و ئۆتۆمبێلێک سووتان

شەیری بکە لە:
لە ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لە پیشەسازی باکووری هەولێر سێ دووکان و ئۆتۆمبێلێک سووتان

دیمەنی دوای کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە. وێنە؛ عوبێد بەشار

ئاڤا نیوز


لە ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوەدا لە پیشەسازی باکووری هەولێر، سێ دووکان و ئۆتۆمبێلێک سووتان. 

چی ڕوویدا: دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، لە ناوچەی لە پیشەسازی باکووری هەولێر بەهۆی شۆرتی کارەباوە ئاگرێک لە دووکانێکی فیول پەمپ دروست بوو، بووە هۆی سووتانی ئۆتۆمبێلێک و دوو دووکانی دیکە و هەموو کەل و پەلەکانی ناو دووکانەکان سووتاون.

لێدوانی فەرمی: مقەدەم شاخەوان سەعید، وتەبێژی بەرگری شارستانی بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، ئاگرەکە کۆنتڕۆڵکراوەو و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە و تەنیا ماددیە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ