واشنتن پێداگرە لەسەر ئەوەی پێگە ئەتۆمییەکانی ئێرانی لەناوبردووە
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش

پێگە ئەتۆمییەکانی ئێران و ئاڵای ئێران
ئاڤا نیوز
لەبارەی لەناوچوونی پێگە ئەتۆمییەکانی ئێران، سەرۆکی ئەمریکا و ئیدارەکەی دووپاتی دەکەنەوە کە بەرنامەی ئەتۆمی ئێران لەناوچووە.
چیرۆکی سەرەکی: دوای 12 ڕۆژ لە جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران، سەرۆکی ئەمریکا ئاشکرای کرد، هەردوو وڵات ڕازیبوون بە ئاگربەست، کە لە بەیانیی سێشەممەوە کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە.
بڵاوکراوەی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە پێگەی ترووس سۆشیاڵی خۆی وەڵامی ئەو ڕاپۆرتە میدیایانەی ئەمریکای دایەوە، کە باس لەوە دەکەن کە هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران تەنیا بۆ چەند مانگێک بەرنامەی ئەتۆمی ئێرانی دواخستووە، لە وەڵامی ئەمەدا دەڵێت، پێگە ئەتۆمییەکانی ئێران بەتەواوی لەناوچوون.
زانیاریی بەدەستهاتوو: تامی برووس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانییدا بۆ میدیاکان ئاشكرای کرد،'' ئێران و ئیسرائیل ڕازیبوون بە ئاگربەست و ئێستا دۆخێکی باش هاتووەتە ئاراوە، ئێستا ئێران چەکی ئەتۆمی نییە و نابێت هەیبێت''.
- لەبارەی سەرۆکی ئەمریکاشەوە دەڵێت، ترەمپ پیاوێکی بازرگانە دەیەوێت ئاسایشی وڵاتەکەی لە ڕێگەی بازرگانییەوە بپارێزت.
باکگراوند: لە دەیەم ڕۆژی جەنگی نێوان ئێران و ئیسرائیل، ڕۆژی یەکشەممە (22-6-2025) هێزی ئاسمانیی ئەمریکا هەر سێ دامەزراوەی ئەتۆمیی فۆردۆ، نەتەنز و ئەسفەهانی بە شەش بۆمبی GBU-57 و چەندین جۆر مووشەکی دیکە پێگە ئەتۆمییەکانی ئێرانی بۆردوومان کرد
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 16 خولەک لەمەوپێش
لە ناسرییە سایلۆیەک بەهۆی خراپی کوالێتییەکەی دەڕووخێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
شارەزایانی تەندروستی بۆ خەوێکی باش پێش نووستن میوەیەک پێشناز دەکەن
17 خولەک لەمەوپێش
تێچووی جەنگ لەسەر ئێران و ئیسرائیل چەند کەوتووە؟
17 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاشکرا بوو؛ مۆساد بە تەلەفۆن هەڕەشەی لە فەرماندەکانی سوپای پاسداران کردووە
17 کاتژمێر لەمەوپێش
پلەکانی گەرمای هەرێمی کوردستان بەجێگریی دەمێننەوە
19 کاتژمێر لەمەوپێش
قۆناغی یەکەمی ئاگربەستی ئیسرائیل و ئێران دەستیپێکرد
24 حوزەیران
- هەواڵ
- 16 خولەک لەمەوپێش
لە ناسرییە سایلۆیەک بەهۆی خراپی کوالێتییەکەی دەڕووخێت
- هەواڵ
- 39 خولەک لەمەوپێش
لە ناوچەیەکی پیشەسازیی هەولێر بەهۆی تەقینەوەی کاربۆن ئاگر کەوتووەتەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتەوە یەکگرتووەکان زیاتر لە دوو ملیۆن پەنابەر دەگوازێتەوە بۆ وڵاتی سێیەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مارکۆ ڕۆبیۆ: ئێستا ئێران دوورە لە چەکی ئەتۆمی