مەسرور بارزانی و باڵیۆزی فەرەنسا جەخت لە گرنگیی ڕێزگرتن لە قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان دەکەنەوە
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆبوونەوەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و پاتریک دۆرێڵ، باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق کۆبوونەوە و هەردوولا لەسەر گرنگیی ڕێزگرتن لە قەوارەی دەستووریی کوردستان، پێویستیی پاراستنی ئاسایش، ئارامی و سەقامگیریی ناوچەکە هاوڕابوون.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ دووشەممە 2025-06-30، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، پێشوازی لە پاتریک دۆرێڵ، باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق کرد، لە دیدارەکەدا کە یان برێم کونسوڵی گشتیی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، بیروڕا لەبارەی پێشخستنی زیاتری پەیوەندیی دوولایەنە و دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ماڵپەڕی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، تەوەرێکی سەرەکی کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە پێویستیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ، لەمبارەیەوە جەخت لە گرنگیی ڕێزگرتن لە قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان، دابینکردنی مافە دەستووری و شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان کرایەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەردۆغان: ڕێگە بە هیچ کەس و لایەنێک نادەین پرۆسەی ئاشتی پەک بخات
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
بە ژمارەیەک مووشەک هێرش دەکرێتە سەر کەرکووک
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی مووچەی کەسوکاری شەهیدانی بەرگری و فریاکەوتن چارەسەر دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە دوبەی یەکەم ئەزموونی بەکارهێنانی "تاکسی ئاسمانیی" تاقیدەکرێتەوە
10 کاتژمێر لەمەوپێش
زیرەکی دەستکرد دیاریکردنی نەخۆشی لەبیرچوونەوە دەباتە قۆناغێکی نوێوە
11 کاتژمێر لەمەوپێش
هاتووچۆی سلێمانی چەند ڕێنماییەک دەردەکات
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بازاڕی قەیسەریی هەولێر ڕووناك دەكرێتەوە
19 کاتژمێر لەمەوپێش
خەڵکی ڤینیسیا ئاهەنگی هاوسەرگیرییەکەی جێف بێزۆسیان تێکدا
28 حوزەیران
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەردۆغان: ڕێگە بە هیچ کەس و لایەنێک نادەین پرۆسەی ئاشتی پەک بخات
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
بە ژمارەیەک مووشەک هێرش دەکرێتە سەر کەرکووک
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی مووچەی کەسوکاری شەهیدانی بەرگری و فریاکەوتن چارەسەر دەکرێت
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکی ئەمریکا سزاکانی سەر سووریا لادەبات
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
پرۆسەی چەکدانانی پەکەکە لە 10 ڕۆژی داهاتوودا دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
تورکیا مۆڵەتی نیشتەجێبوون بۆ بەشێک لە عێراقییەکان نوێ ناکاتەوە