ئەرشەد ساڵحی: هێرشکردنە سەر کەرکووک نیشانەیەکی مەترسیدارە

شەیری بکە لە:
ئەرشەد ساڵحی: هێرشکردنە سەر کەرکووک نیشانەیەکی مەترسیدارە

پاشماوەی ئەو فڕۆکەیەی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی کەرکووک کەوتووەتە خوارەوە

ئاڤا نیوز

سەرۆکی فراکسیۆنی بەرەی تورکمانی لە پەرلەمانی عێراق، هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆمبڕێژکراو بۆ سەر کەرکووک بە نیشانەیەکی مەترسیدار ناو دەبات.

 

وێنە گەورەکە: درەنگانی شەوی پێنجشەممە 3-7-2025، دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز لە نزیک فڕۆکەخانەی کەرکووک بیسترا، دواتر دەرکەوت درۆنێک کەوتووەتە خوارەوە، شەوی یەکشەممە لەسەر دووشەممە 30-6-2025 ـیش  بە کاتیۆشا و درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرش کرایەوە سەر فڕۆکەخانەی کەرکووک. 

 

لێدوانی فەرمی: ئەرشەد ساڵحی، سەرۆکی فراکسیۆنی بەرەی تورکمانی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: بەئامانج گرتنی هەردوو فڕۆکەخانەی کەرکووکی مەدەنی و سەربازی، نیشانەیەکی مەترسیدارە بۆ سەقامگیری شاری کەرکووک.

 

زانیاریی زیاتر: ساڵحی داوای لێکۆڵینەوەیەکی ئەمنی بەپەلە بۆ زانینی سەرچاوەی ئەم هێرشانە و چارەسەرکردنی کەموکوڕی ئەمنیی دەکات.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ