
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، سەبارەت بە هێرشە مووشەکییەکەی ئێران لە 23-6-2025 بۆ سەر بنکەی سەربازیی ئەمریکا لە قەتەر، ڕایگەیاند: پێش هێرشەکە ئێران ئاگاداری داوەتەوە ئەمریکا کە لە وەڵامی هێرشەکانی سەر وێستگە ئەتۆمییەکانی ئەو هێرشە ئەنجام دەدات و بە دیاریکراویش کاتی هێرشەکەیان بە ئەمریکا گوتبوو.
وێنە گەورەکە: بەر لەوەی ئاگربەستی نێوان ئێران و ئیسرائیل بێتە ئاراوە، ئەمریکا بە ژمارەیەک مووشەک و بۆمب هێرشی کردە سەر سێ وێستگەی ئەتۆمی ئێران و دواتر سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند: کۆتاییمان بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران هێناوە و وێستگەکان لەناوچوون، دواتر ئێران کاردانەوەی هەبوو و بە ژمارەیەک مووشەک هێرشی کردە سەر بنکەیەکی سەربازی هێزەکانی ئەمریکا لە قەتەر.
لێدوانی فەرمی: ترەمپ گوتی "پەیوەندیان پێمەوە کرد بۆ ئەوەی پێم بڵێن دەبێت تەقەمان لێ بکەن. ئەمە ئێران بوو، زۆر ڕێزدار. ئەمە واتە ڕێزمان لێ دەگرن. لەبەرئەوەی ئێمە 14 بۆمبمان بەرسەردا باراندن، گوتیان 'ئێمە حەز دەکەین 14 تەقەتان لێ بکەین.' منیش گوتم فەرموون، تێدەگەم."
زانیاریی زیاتر: سەرۆکی ئەمریکا گوتیشی "ئەوان وتیان کوێ مووشەکباران بکەن. من گوتم، باشە. ئێمە قەڵایەکمان چۆڵ کردووە. بنکەیەکی سەربازیی جوان لە قەتەر. ئەوان گوتیان 'بەڕێز، یەک کاتژمێر کاتمان دەوێت'. منیش گوتم باشە. دەتوانن بیهێننە پێشچاوی خۆتان؟ ئەوان تەواو میهرەبان بوون، ئەمە ئێرانە کە پەیوەندیم پێوە دەکات و دەڵێت: دەیەوێت چواردە جار تەقەمان لێ بکات. من گوتم فەرموون، دەستپێبکەن. ئەوان چواردە مووشەکی پێشکەوتووی زۆر خێرایان نارد و هەمووشیان خرانە خوارەوە."
لەلایەکی دیکەوە: ترەمپ گوتیشی، بە هۆی هێرشەکانی ئەمریکاوە بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران لەناو چووە و ئێستا زۆر دەیەوێت لەگەڵ ئەمریکا دانوستان بکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 3 خولەک لەمەوپێش
پەرلەمانتارێک هەوڵی وەرگرتنەوەی متمانە لە سوودانی دەدات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 44 خولەک لەمەوپێش
فەرەنسا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەشار ئەسەد دەردەکات
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەولێر و بەغدا ڕێککەوتنێکی دیکەیان واژۆ کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- عێراق
- 3 خولەک لەمەوپێش
پەرلەمانتارێک هەوڵی وەرگرتنەوەی متمانە لە سوودانی دەدات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 44 خولەک لەمەوپێش
فەرەنسا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەشار ئەسەد دەردەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کەسوکاری شەهیدانی بەرگری و فریاکەوتن سێ مووچە بەیەکەوە وەردەگرن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر پردێکی جیاواز بۆ سەلامەتی هاتووچۆی هاووڵاتیان دروست دەکرێت