هەرێمی کوردستان کار بۆ هەڵوەشاندنەوەی بڕیارێکی حکومەتی عێراق دەکات
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش

دیمەنی ئیدارەی گەرمیان لە ئاسمانەوە، وێنە: سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
ئیدارەی گەرمیان هەوڵە یاساییەکانی بۆ هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکەی وەزارەتی پلاندانانی عێراق دەستپێکردووە، دانیشتوانی ناحیەی کۆکس داوا دەکەن حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕێگری لە جێبەجێکردنی ئەم بڕیارە بکات.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی 2ـی ئەم مانگە، وەزارەتی پلاندانانی عێراق بڕیاری هێنانەکایەی قەزای قەرەتەپەی دەرکرد و هەردوو ناحیەی جەبارە و کۆکسی خستەسەر، ئەمەش بووەتە هۆکاری ناڕەزایی زۆر لای دانیشتوانی ئەم ناوچانە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئیدارەی گەرمیان ئەمڕۆ یەکشەممە ڕایگەیاند، ژمارەیەک لە دانیشتوانی ناحیەی کۆکس سەردانی ئیدارەی گەرمیانیان کردووە و داوایان لە جهلال شێخ نوری سهرپهرشتیاری ئیدارهی گهرمیان کردووە، حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕێگری لەم بڕیارە بکات.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان دەڵێت: ئەم بڕیارە پێچهوانهی دهستوره لهبهر ئهوهی ئهم ناوچهیه لهسنوری مادهی 140ـی دهستووری عێراقه و نابێت له ڕووی ئیدارییهوه گۆڕانكاری تێدا بكرێت. پێش ڕاپهڕین ناحیهی كۆكس لهلایهن حكومهتی بهعسهوه ههڵوهشێنراوهتهوه ڕوخێنراوه، لهدوای پرۆسهی ئازادی عێراقیشهوه لهلایهن حكومهتی ههرێمی كوردستانهوه هێنراوهته كایه و ناحیهیهكی سهر به ئیدارهی گهرمیانه.
لەلایەکی دیکەوە: کاروان یاروەیس، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق بە ئاڤا میدیای وت، بەڕێوەبەری ناحیەی کۆکس و بەڕێوەبەری ناحیەی جەبارە نووسراویان کردووە بۆ ئیدارەی گەرمیان، ئەوانیش نووسراو دەکەن بۆ وەزارەتی ناوخۆ و لەڕێگای ئەوانەوە نووسراو دەکرێت بۆ نوێنەرایەتی کورد لە بەغدا و ئەوانیش دەیبەن بۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کە بەم گۆڕانکارییە ڕازی نین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 27 خولەک لەمەوپێش
لە چۆمان 70 دار چنار و یەک دۆنم زەوی دەسووتێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە 20 ڕۆژدا فرۆشگایەکی هەولێر پێنج هەزار بووکەڵەی لابووبوو دەفرۆشێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش
خواردنی پسکیت و چا دەبێتە هۆی زیادبوونی کێشی لەش
12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیلۆن مەسک پارتێکی سیاسیی نوێ لە ئەمریکا دادەمەزرێنێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
حیزبوڵڵای عێراق وەڵامی سەدر دەداتەوە و بە بێ ئابڕوو و زیناکەر ناوی دەبات
5 تەممووز
لە هەریر خاوەن موڵکێک کرێچییەکانی لە کرێی ئەم مانگە دەبەخشێت
5 تەممووز
- جیهان
- 38 خولەک لەمەوپێش
ئێران لە لوتکەی بریکسەوە: یاخیگەریی ئیسرائیل هۆکاری نائارامیی ناوچەکەیە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عەبدوڵڵا ئۆجەلان: پڕۆسەی ئاشتی چووەتە قۆناغێکی نوێوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی هاوخەمی بۆ قوربانیانی لافاوەکەی تێکساس دەردەبڕێت