مەسرور بارزانی هاوخەمی بۆ قوربانیانی لافاوەکەی تێکساس دەردەبڕێت

شەیری بکە لە:
مەسرور بارزانی هاوخەمی بۆ قوربانیانی لافاوەکەی تێکساس دەردەبڕێت

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی

ئاڤا نیوز

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی هیوای چاکبوونەوە بۆ سەرجەم ئەو کەسانە دەخوازێت کە لە لافاوەکەی ئەمریکا زیانیان پێگەیشتووە، هەروەها هاوخەمی خۆی بۆ بنەماڵەی قوربانییانی لافاوەکە دەردەبڕێت


وێنە گەورەکە:
ڕۆژی هەینی لافاوێکی کارەساتبار لە ناوەڕاستی تێکساس لە ئەمریکا دروست بوو، تاوەکو ئێستاش شوێنەواری لە هەندێك ناوچەی ویلایەتەکە ماوە. بەهۆی لافاوەکە 70
کەس گیانیان لەدەستدا.

پەیامی فەرمی: سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نوسیوویەتی: ئێمە بە خەم و نیگەرانییەوە چاودێری ڕەوشی لافاوەکەی تێکساس لە ئەمریکا دەکەین. دەشڵێت، لەم کاتە سەختەدا هاوخەمی خۆم بۆ خانەوادەی قوربانییانی ئەو لافاوە دەردەبڕم.

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، هیوای چاکبوونەوەشی بۆ سەرجەم ئەو کەسانە خواست کە لافاوەکە زیانی پێگەیاندوون.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بە پێی دوایین ئاماری هێزی فریاکەوتنی خێرای ویلایەتی تێکساس ئەمڕۆ ژمارەی گیانلەدەستدان بە لایەنی کەمەوە بۆ 70 کەس بەرزبووەتەوە کە 21 کەسیان منداڵن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ