25 کۆچبەری کورد لە لیبیاوە دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

لە هەفتەی داهاتوو 25 کۆچبەری کورد کە بە هەوڵی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئازاد کراون، دەگەڕینرێنەوە نێو کەسوکاریان.

وێنە گەورەکە: لیبیا بووە بە یەکێک لە ڕێڕەوەکانی گەیشتن بە وڵاتانی ئەوروپا بە ڕێگەی نایاسایی، بەشێک لە گەنجانی هەرێمی کوردستان و وڵاتانی دیکەی ناوچەکە، بۆ گەیشتن بە کەناراوەکانی ئیتاڵیا ڕێگای لیبیا بەکاردەهێنن، بەڵام لەلایەن هێزە ئەمنییەکان دەستگیر دەکرێن و ڕووبەڕووی دۆخێکی نەخوازراو دەبنەوە و  ئەشکەنجە دەدرێن.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی کوردستان ڕایگەیاند: بە هاوکارى و هەماهەنگى نێوان باڵیۆزخانەی عێراق لە لیبیا، توانرا سۆراخى 25 گەنجی هەرێمی کوردستان لە لیبیا بکرێت و ئازاد بکرێن. دواى ئازادبوونیان گەنجەکان لەڕێگەى ڤیدیۆ کۆڵ گفتوگۆیان لەگەڵ بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوە کرد، سوپاسی بەرپرسی فەرمانگە و حکومەتی هەرێمیان کرد کە توانیان دەربازیان بکەن.

زانیاریی زیاتر: ئەمڕۆ چوارشەممە 2025-09-03، لەسەر ڕاسپاردە و پشتگیرى سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانى، رێکارەکانى گەڕانەوەى ئەو گەنجانە بۆ هەرێمى کوردستان تەواوکران، پاسپۆرت و تیکتى گەڕانەوەیان بۆ دابین کرا. بڕیارە لە چوارشەممەی داهاتوو بگەڕێنەوە هەرێمى کوردستان.

ئەوەی پیویستە بیزانیت: لە مانگى ڕابردوو ئاڤا میدیا زانیاریی تەواوی لەبارەی شەش گەنجی کوردی دایە فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، دواتر بە هەماهەنگی نێوان فەرمانگەکە و باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا، ئەو شەش گەنجە ئازاد کران و گەڕێنرانەوە هەرێمی کوردستان.

باکگراوند: لە مانگی حەوتی ئەمساڵ، بۆ یەکەمجار ئاڤا میدیا ناو و شوێنی مانەوەی 24 گەنجی دەستگیرکراوی کورد لە تەرابلوسی پایتەختی لیبیا ئاشکرا کرد، باڵیۆزخانەی عێراق لە لیبیا و لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە پەرلەمانی عێراق لە تەواوی وردەکارییەکان ئاگادارکرانەوە و گەنجەکان گەڕێنرانەوە بۆ کوردستان.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ