فایلی خەڵک؛ گۆرانیبێژێکی هەورامان بە لاواندنەوەوە گوزارشت لە داواکاریی گوندەکەیان دەکات
- هەواڵ
- 6 تەممووز
ئاڤا نیوز
دانیشتووانی گوندی گهچێنه لە ناحیەی بیارە گلهیی له بێخزمهتى و دۆخی خراپی گوندهكهیان دهكهن. گۆرانیبێژێکی گوندەکەش بە لاواندنەوە گوزارشت لە داواکارییەکانی دانیشتووانی گوندەکەیان دەکات.
سەعدوون گەچێنەیی کێیە؟
سەعدوون گەچێنەیی، گۆرانیبێژێکی دەنگخۆشی گوندی گەچێنەیە لەهەورامان، بە لاواندنەوە گوزارشت لە داواکارییەکانی دانیشتوانی گوندەکەیان دەکات.
لێدوانە فەرمییەکان:
- جەمال ئەحمەد، ئەنجوومەنی گوندەکەیە و دەڵێت، چەندین جار هەوڵیانداوە بیرێکیان بۆ لێبدرێ، لە ساڵی 2021 ڕەزامەندییان وەرگرتووە بۆ پڕۆژەیەک کە 92 ملیۆن دیناری تێدەچێ، کەچی تا ئێستاش جێبەجێ نەکراوە.
- حەمید بارام، بەڕێوەبەری ناحیەی بیارە دەڵێت، پڕۆژەکە لەلایەن پارێزگای هەڵەبجەوە خراوەتە لیستی کارە لەپێشینەکان و بۆ جێبەجێکردن دراوەتە ڕێکخراوی جی ئای زێدی ئەڵمانی.
لەلایەکی دیکەوە: گوندەکە کێشەی ڕێگاو بانیشیان هەیە، تەنیا دوو کیلۆمەترە بۆیان قیرتاو ناکەن. لەمبارەیەوە، نەرمین حەمەخان، بەڕێوەبەری گشتی ڕێگاوبانی هەڵەبجە دەڵێت، "داوا دەکەم دانیشتوانی گوندی گەچینە سەردانی بکەن و داواکاری پێشکەش بکەن با ئیش لەسەر پرۆژەکە بکەن، چوونکە تا ئێستا داوای ئەوەیان لێنەکردووین".
زانیاریی زیاتر: گوندی گەچێنە سەروو گوندی گوڵپەیە لەلای باخە کۆن و سەر بە بیارەیە. گوندەکە چۆڵە و زۆر خزمەت ناکرێ و بێنازە، کەم بارانیش کاریگەری لەسەر باخ و باخاتی گوندەکەیان هەبووە. گوندەکە 13 کانیاوی هەیە، بەڵام 12 کانیاوی وشکی کردووە.
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 55 خولەک لەمەوپێش
لە هەولێر باڵندەی کامەرانی دەست بە نمایشەکانی دەکاتەوە
- کولتوور
- 57 خولەک لەمەوپێش
گۆرانییە شادەکانی پوریا محەممەدی لە سۆشیاڵ میدیا دەبن بە ترێند
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەلەوانێکی کورد لەسەر ئاستی ئێران شەش مەدالیا بەدەست دەهێنێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەلەوانێکی کورد لەسەر ئاستی ئێران شەش مەدالیا بەدەست دەهێنێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دەست بە دابەشکردنی هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە کرا
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق و عومان چەندین یاداشتی لێکتێگەیشتن واژۆ دەکەن