لایەنە کوردستانییەکانی خانەقین بە قەزابوونی قەرەتەپە ڕەتدەکەنەوە

شەیری بکە لە:
لایەنە کوردستانییەکانی خانەقین بە قەزابوونی قەرەتەپە ڕەتدەکەنەوە

دیمەنێکی ناحیەی کۆکس کە هەوڵدەدرێت بخرێنە سەر کفری

ئاڤا نیوز

لایەنە کوردستانییەکانی خانەقین، بەمەبەستی هەڵوێستەکردن لەسەر بڕیارێکی ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە، سەبارەت بە بەقەزاکردنی ناحیەی قەرەتەپە کۆدەبنەوە.

چیرۆکی سەرەکی: ناحیەی قەرەتەپە، ناوچەیەکی کوردستانییە و سەر بە قەزای خانەقینە، حکومەتی عێراق  ڕەزامەندیی لەسەر بەقەزاکردنی داوە و دەیانەوێت هەردوو ناحیەی کۆکس و  جەبارە کە لەڕووی ئیدارییەوە سەر بە قەزای کفرین، بخرێنە سەر قەرەتەپە.

لێدوانی فەرمی: شێرکۆ میروەیس، لێپسراوی مەڵبەندی یەکێتی لە خانەقین بە ئاڤای گوت، "بەقەزاکردنی قەرەتەپە زوڵمە و بەشێکە لە پلانی گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچە کوردستانییەکان دابراندنیانە و لکاندنیانە بە ناوچەکانی خۆیان."

ئەمەش بزانە: کۆبوونەوەکە کاتژمێر 11:00ـی پێشنیوەڕۆ لەبارەگای مەڵبەندی یەکێتی لە خانەقین، بە بەشداری سەرجەم لایەنە کوردستانییەکانی گەرمیان دەبێت و دوای کۆبوونەوەکە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا هەڵوێستیان دەخەنەڕوو.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: