ماڵپەڕی JOBS.KRD  کارا دەکرێت و گەنجان دەتوانن بە دوای کاردا بگەڕێن

شەیری بکە لە:
ماڵپەڕی JOBS.KRD  کارا دەکرێت و گەنجان دەتوانن بە دوای کاردا بگەڕێن

JOBS.KRD

ئاڤا نیوز

ماڵپەڕی JOBS.KRD کارا دەکرێت، گەنجان و خاوەن تواناکان دەتوانن لەڕێگەی ماڵپەڕەکەوە سوود لە هەزاران هەلی کار وەربگرن.

چیرۆکی سەرەکی: ئەمرۆ دووشەممە 2025-07-07، ماڵپەڕی JOBS.KRD بە خزمەتگوزارییەکی تازە و ڕووکاری نوێوە دووبارە کارا دەکرێت و ئامانجی سەرەکی دروستکردنی هەلی کارە بۆ هەموو گەنج و خاوەن تواناکان لە کوردستان.

لێدوانی فەرمی: هەڵمەت کێستەیی، وتەبێژی کوردستان فاوەندەیشن بە ئاڤای ڕاگەیاند: یەکێک لە تایبەتمەندییە نوێیەکانی ماڵپەرەکە ئەوەیە کە JOBS.KRD وەڵامی داواکاریی ئەو کەسانە دەداتەوە بە دوای کاردا دەگەڕین، تەنانەت پێشنیازی هەلی کارێکی باشتر بۆ ئەو کەسانە دەکات کە کارامەیی و توانای زۆریان هەیە.

ژمارەکان وا دەڵێن: لە ماڵپەڕی JOBS.KRD ـدا، 688 کۆمپانیا و هەزار و 367 جۆری کار بەردەستن، هەزار و 374 کەس لە ڕاهێنانەکان سوودمەند بوون، 34 هەزار و 412 ئەپلیەکەیشن وەرگیراوە، 23 هەزار و 393 کەس بە دوای کاردا دەگەڕین، 29 جۆری ڕاهینان لە ماڵپەڕەکە هەیە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: جگە لە زمانی ئینگلیزی، ماڵپەرەکە بە زمانی کوردی و عەرەبی بەردەستە و کوردستان فاوەندەیشن باوەڕیان وایە هەلی کار نابێت تەنها بە زمانێکی دیاریکراو بەردەست بێت، JOBS.KRD هەموو هەلی کار، بە هەموو ڕەنگ و جیاوازییەکان بۆ گەنج و بە تەمەنەکانیش بەردەست دەکات.

باکگراوند: بەگوێرەی بڕیارێکی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، پێویستە لە 75%ـی کارمەندانی کەرتی تایبەت هاووڵاتیانی ناوخۆی کوردستان بن نەک خەڵکی بیانی.

ئەمەش بزانە: JOBS.KRD دامەزراوەیەکە کە هەلی کار بۆ گەنجان دابین دەکات و دەیەوێت لەڕێگەی هەوڵەکانیانەوە ئابووریی هەرێمی کوردستان زیاتر ببووژێنێتەوە. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ