لە ساڵی ڕابردوو سەدان ملیۆن منداڵ لە خوێندن بێبەش بوون

شەیری بکە لە:
لە ساڵی ڕابردوو سەدان ملیۆن منداڵ لە خوێندن بێبەش بوون

منداڵێک لەکاتی خوێندن

ئاڤا نیوز

ڕێکخراوی هیومان ڕایتس وۆچ ئاماری ساڵی 2024 بڵاویکردەوە و تیایدا هاتووە کە زیاتر لە 272 منداڵ لە خوێندن بێبەش بوون.

وێنە گەورەکە: بەهۆی ناجێگیری دۆخی ئەمنی و گۆڕانکارییە جیۆپۆلەتییەکان لە جیهاندا وایکردووە زۆرترین زیان بەر منداڵان و پرۆسەی خوێندن و فێرکردن بکەوێت و لە ساڵی ڕابردوودا  سەدان ملیۆن منداڵ لە خوێندن و فێربوون بێ بەشبوون یانیش قوتابخانەیان بە جێهێشتووە.

بڵاوکراوەی فەرمی: ڕێکخراوی هیومان ڕایتس وۆچ ڕاپۆرتێکی بڵاوکردووتەوە و تێیدا هاتووە، لە سەرانسەری جیهاندا 272 ملیۆن منداڵ لە خوێندن بێبەش بوون ئەمە بێجگە لە منداڵانی کەرتی غەززە و سوودان ئەگەر ئەوانیش هەژمار بکرێن ژمارەکە بۆ 285 ملیۆن منداڵ بەرزدەبێتەوە.

 لەلایەکی دیکەوە: ڕێکخراوەکە جەختی لەسەر پێویستیی دابینکردنی بودجەی پێویستی لەلایەن وڵاتانەوە کردووە و داوایان کرد، بودجەی پەروەردەی گشتیی بە هیچ شێوەیەک نە بڕن و هەموو پێداویستییەکان بۆ خوێندن دابین بکەن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: