
دیمەنی مەلەکردنی هاووڵاتیان. وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
لەسەرەتای ئەمساڵەوە تائێستا ژمارەی ئەو کەسانەی لە هەرێمی کوردستان خنکاون 20 کەسی تێپەڕاندووە و زیاتر لە چوار هەزار ئاگرکەوتنەوەش ڕوویانداوە.
وێنە گەورەکە: ساڵانە ڕووداوی خنکان و ئاگرکەوتنەوە لە هەرێمی کوردستان تۆماردەکرێت، ئەمساڵ ڕێژەی خنکان نزیکە لەگەڵ پارساڵ، بەڵام ڕووداوەکانی ئاگرکەوتنەوە زیادی کردووە، نزیکەی چوار هەزار و 381 ڕووداوی ئاگر کەوتنەوە لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان ڕوویانداوە، هاوکات 24 کەس خنکاون.
لێدوانی فەرمی: سەرکەوت کاڕەش، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، ڕێژەی خنکان لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان لەگەڵ پارساڵ زیادی نەکردووە و ڕێژەکە نزیکە لە یەکتری، ئەمساڵ 24 کەس لە ڕووبار و حەوزەکان خنکاون، هاوکات زیاتر لە چوار هەزار ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە لە هەرێمی کوردستان ڕوویانداوە.
زانیاریی زیاتر: لەماوەی ڕابردوو لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە لەسەر زەوی و زاری هاووڵاتیان کەوتەوە، بەو هۆیەوە ڕێژەیەکی زۆر لە گەنمی هاووڵاتیان سووتان و لەناوچوون، هاوکات ژمارەیەک هاووڵاتیش لەسەر هۆکاری ئاگرکەوتنەوە لە سنووری پارێزگای سلێمانی دەستگیرکران.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- تەندروستی
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانتارێک هەوڵی وەرگرتنەوەی متمانە لە سوودانی دەدات
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لەنزیک هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە شێخان تەقە دەکرێت و کوژراو و بریندار هەیە