سبەی لە کەربەلا پشووی فەرمییە و هیچ مامەڵەیەک ڕایی ناکرێت

شەیری بکە لە:
سبەی لە کەربەلا پشووی فەرمییە و هیچ مامەڵەیەک ڕایی ناکرێت

دیمەنی پارێزگای کەربەلا لە ئاسمانەوە

ئاڤا نیوز

بە بڕیاری حکومەتی خۆجێی پارێزگای کەربەلا، سبەی چوارشەممە دەکرێتە پشووی فەرمی و دەوامی فەرمانبەران ڕادەگیرێت.


لێدوانی فەرمی: نەسەیف خەتابی، پارێزگاری کەربەلا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: بەبۆنەی ساڵیادی بەخاکسپاردنی تەرمی پیرۆزی ئیمام حوسێن و خانەوادە و هاوەڵەکانی، ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو 9-7-2025 لەسەرجەم فەرمانگە و دامودەزگاکانی حکومەت پشووی فەرمییە و دەوامی فەرمانبەران ڕادەگیرێت. 

ئەمەش بزانە: بە گوێرەی ئەوەی مانگی موحەرەمم لە نێو موسڵمانانی شیعە مەزهەبدا گرنگییەکی زۆر هەیە و تیایدا ماتەم دەگێڕن بەهۆی یادکردنەوەی شەهیدکردنی ئیمام حوسێن. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: