ئاڤا نیوز
سەدان کرێکاری پاککەرەوەی نەخۆشخانە و مەڵبەندە تەندروستییەکانی سنووری ڕاپەڕین دەکەن ماوەی 130 ڕۆژە مووچەیان وەرنەگرتوە، دوای بەدواداچوونی ئاڤا بڕیارە لەم ڕۆژانە مووچەیەکیان بۆ خەرج بکرێت.
چیرۆکی سەرەکی: 265 کرێکاری پاککەرەوەی سنووری ڕاپەڕین کە کاریان پاککردنەوەی نەخۆشخانە و مەڵبەندە تەندروستییەکانە، مووچەی مانگەکانی سێ، چوار، پێنج و شەشیان وەرنەگرتووە، بەڵام ڕۆژانە بەردەوامن لە کاردن، مووچەی هەریەکێکیان 350 هەزار دینارە و هەر چاوەڕێن بۆیان خەرج بکرێت.
هۆکارە زانراوەکان: د.سەفەر حەسەن، بەرێوەبەری تەندروستی گشتیی ڕاپەڕین بە ئاڤا میدیای وت، بەهۆی ئەوەی کۆمپانیایەکی کەرتی تایبەت کە سەرپەرشتی ئەو کرێکارانەی دەکرد، لە مانگی سێوە گرێبەستەکەی نوێ نەکردووەتەوە، مووچەی ئەو کرێکارانە دواکەوت.
چارەسەر: دوای بەدواداچوونی ئاڤا بڕیار دراوە ڕۆژی پێنجشەممە 10ـی ئەم مانگە یان یەکشەممە 13ـی مانگ مووچەی مانگی سێیان بۆ خەرج بکرێت، بۆ مووچەی مانگەکانی دیکەش بەڵێن لە بانکەکان وەرگیراوە تاوەکو سەرەتای مانگی هەشت هەرسێ مووچەکەیان بۆ خەرج بکرێت، واتا لەو ماوەیەدا چوار مووچە وەردەگرن. ئەمە بەپێی قسەی د. سەفەر حەسەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 34 خولەک لەمەوپێش
کتێبخانەی گشتیی هەولێر بۆماوەی سێ مانگ دادەخرێت
- کوردستان
- 44 خولەک لەمەوپێش
پارتی لەبارەی کشانەوەی لە بەغدا بڕیار دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرچاوەیەکی ئەمریکی: ترەمپ دژی داواکاریی نەتانیاهۆ نییە بۆ لێدانی ئێران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
قسەی دڵی خەڵک لەبارەی مووچە؛ کاتی هەڵوێست و بڕیارە بەرامبەر بەغدا
10 تەممووز
ئاڤا چیرۆکی کۆچبەرێکی دیپۆرتکراوەی ڕێگای ئەورووپا لە لیبیاوە بڵاو دەکاتەوە
10 تەممووز
ڤێرتێرنەری دهۆك بەدواداچوون بۆ لەناوچوونی هەزاران ماسی لە ئاوی بەنداوی مووسڵ دەکات
10 تەممووز
هۆشداری لەبارەی خواردنی شیلکەوە دەدرێت
10 تەممووز
لە هەولێر دەست بەسەر چوار هەزار دانە بووكەڵەی لابووبوودا گیرا
10 تەممووز