پزیشکانی بێسنوور هۆشداری لە بەرزبوونەوەی ئاستی بەدخۆراکی تووند لە غەززە دەدەن
- هەواڵ
- 12 تەممووز

ئاوارەبوونی خێزانێکی کەرتی غەززە
ئاڤا نیوز
دۆخی کەرتی غەززە لە خراپبوون دایە و پزیشکانی بێسنوور هۆشداری دا لە بەرزبوونەوەی حاڵەتەکانی بەدخۆراکی لە کەرتی غەززە دەدەن، دانوستانەکانی نێوان ئیسرائیل و حەماس هیچ پێشکەوتنێکیان بەدەست نەهێناوە.
چیڕۆکی سەرەکی: دۆخی کەرتی غەززە تادێت خراپتر دەبێت و سەرەڕای بەردەوامبوونی دانووستانەکان لەنێوان ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماس، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ پێشکەوتنێک بەدی نەهاتووە و دۆخی مرۆیی کەرتەکەش تادێت خراپتر دەبێت و ئەمەش بەهۆی ڕێگرییەکانی ئیسرائیل لەهاتنە ژوورەوەی هاوکارییەکان و ڕێکخراوەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بەردەوامن لەدەرکردنی هۆشدارییەکان لە برسییەتی تەواو بۆ سەرجەم کەرتی غەززە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ڕێکخراوی پزیشکانی بێسنوور ڕایگەیاند، ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی غەززە تووشی بەدخۆراکی بوون،بەهۆیەوە لە ماوەی کەمتر لە دوو مانگدا، ژمارەی تووشبووان لە کلینیکی شاری غەززە، نزیکەی چوار هێندە زیادی کردووە، لە مانگی ئایاردا 293 حاڵەت بووە، بەڵام لە سەرەتای ئەم مانگەدا بەرزبووەتەوە بۆ 983 حاڵەت، هۆشداریش لە بەرزبوونەوەی حاڵەتەکانی بەدخۆراکی لە کەرتی غەززە دەدەن دەشڵێت، دۆخەکە ئاستی مەترسیی تێپەڕاندوو.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: ئەندامانی ڕێکخراوەکە لەبارەی دۆخی غەززەوە دەڵێن، "ئەمە یەکەمجارە لە غەززە بەدخۆراکی بەشێوەیەکی وا گەورە دەبینین ئەم کردەوەی برسییکردنە بەمەبەستە و ئەگەر دەسەڵاتدارانی ئیسرائیل ڕێگە بدەن خۆراک بچێتە ناو غەززە، سبەی ئەم کارە کۆتایی دێت''.
زانیاریی زیاتر: سەرەڕای بەڕێوەچوونی دانوستان لەنێوان هەردوولا بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ پێشکەوتنێک لە دانوستانەکان بەدی ناکرێت و لایەنەکان سازش لەسەر داواکارییەکانیان ناکەن.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 39 خولەک لەمەوپێش
25 کۆچبەری کورد لە لیبیاوە دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
- کوردستان
- 39 خولەک لەمەوپێش
25 کۆچبەری کورد لە لیبیاوە دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پارتی و یەکێتی هەنگاوەكانی پێكهێنانی كابینەی 10ـی حكومەت خێراتر دەکەن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لێدوانی مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی لەبارەی شەڕەکەی لالەزار
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
باڵیۆزخانەی چین بۆ ئاڤا: عێراق سێیەم گەورەترین هاوبەشی بازرگانیمانە