خۆبەخشێک کارێکی ژینگەپارێزی تایبەت لەسەر چیای شیرین ئەنجام دەدات

شەیری بکە لە:

ئاڤانیوز

لە چیای شیرینی سنووری بارزان، کەسێک سەرچاوی دوو کانی خاوێن دەکاتەوە و شوێنی ئاو خواردنەوە بۆ ئاژەڵ و باڵندە کێوییەکان دروست دەکات.

وێنە گەورەکە: ساڵانە لە وەرزی هاوین بەشێک لە کانی و سەرچاوەکانی ئاو لە سروشت وشک دەبن و کێشەی ئاوی خواردنەوە بۆ ئاژەڵ و باڵندە کێوییەکان دروست دەبێت، بۆیە ژینگەپارێزان لەو ناوچانە ئاوی خواردنەوە دابین دەکەن و هەوڵی زیندوو کردنەوەی سەرچاوەکانی ئاو دەدەن.

لێدوانی فەرمی: ملازم سدیق حەسەن، بەرپرسی بەشی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری بەتالیۆنی ژینگەپارێزی بارزان بە ئاڤا میدیای گوت، بە فەرمانی ڕێزدار مەلامستەفا بارزانی، کەسێکی خەڵکی سنوورەکە بە ناوی عادل ببانی سەرپەرشتی درووستکردنی دوو شوێنی ئاو خواردنەوەی کردووە بۆ گیانەوەرە کێوییەکان لەسەر دوو سەرچاوەی کانی، لە چیای شیرین.

- ئەو دوو کانییە پێشتر بە جۆرێک بوون تەنانەت باڵندەکانیش نەیاندەتوانی ئاوی لێبخۆنەوە، کەچی عادل ببانی و هاوکارە خۆبەخشەکانی ئێستا شوێنەکەیان واڕێکخستووە کە هەرچی ئاژەڵ و باڵندەی ئەو سنوورە هەیە لە تینوێتی ڕزگار دەکات.

- "ئێمەش وەکو بەتالیۆنی ژینگەپارێزی بارزان ئەمساڵ هەشت شوێنی ئاو خواردنەوەمان بۆ ئاژەڵانی کێوی دروست کردووە".

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ