
گرافیکی گوزارشتی لە کارەبای 24 کاتژمێری. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەو دەنگۆیانەی باس لە بردنی کارەبای گوندەکان بۆ پڕۆژەی ڕووناکی دەکەن، ڕەتدەکاتەوە.
بابەتی سەرەکی: چەند ڕۆژێکە دەنگۆیەک بڵاوکراوەتەوە، گوایە بەشێک لە کارەبای پڕۆژەی ڕووناکی لە هەولێر، لەسەر کارەبای گوندەکانی دەوروبەر دابین دەکرێت، ئاڤا بەدواداچوونی بۆ ڕاستی ئەم بابەتە کردووە.
زانیاریی تایبەت: سەرچاوەیەکی باڵا لە وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: بەهیچ شێوەیەک لەسەر کارەبای ناوچە و گوندەکانی دەوروبەر کارەبا بۆ پڕۆژەی ڕووناکی نەگواستراوەتەوە، بەڵکو لە کارەبای هەناردەکراو گەڕێنراوەتەوە.
- پێش پڕۆژەی ڕووناکی ناوچەکانی دەوروبەری هەولێر، وەک قوشتەپە ڕۆژانە 10 کاتژمێر کارەبای نیشتمانییان پێدراوە، ئێستاش هەمان بڕە کارەبای پێ دەدرێت، چونکە سەرچاوەی کارەبایان جیاوازە و پێکەوە پەیوەست نین.
- وەزارەتی کارەبا هەوڵەکانی بۆ گەیاندنی پڕۆژەی ڕووناکی بە ناوچەکانی دەوروبەری هەولێر چڕ کردووەتەوە، بەتایبەت بۆ قوشتەپە و گوندەکانی دەوروبەر.
زانیاریی ئاڤا: بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاڤا، ئەو کارەبایەی بۆ پڕۆژەی ڕووناکی بەکاردێت، هەمان ئەو بڕە کارەبایەیە کە پێشتر بۆ بەغدا دەنێردرا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 7 خولەک لەمەوپێش
پەرلەمانتارێک هەوڵی وەرگرتنەوەی متمانە لە سوودانی دەدات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 48 خولەک لەمەوپێش
فەرەنسا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەشار ئەسەد دەردەکات
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەولێر و بەغدا ڕێککەوتنێکی دیکەیان واژۆ کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- عێراق
- 7 خولەک لەمەوپێش
پەرلەمانتارێک هەوڵی وەرگرتنەوەی متمانە لە سوودانی دەدات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 48 خولەک لەمەوپێش
فەرەنسا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەشار ئەسەد دەردەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کەسوکاری شەهیدانی بەرگری و فریاکەوتن سێ مووچە بەیەکەوە وەردەگرن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر پردێکی جیاواز بۆ سەلامەتی هاتووچۆی هاووڵاتیان دروست دەکرێت