دهۆک دەبێتە ناوەندی تۆوی پەتاتە لە عێراق و هەرێمی کوردستان

شەیری بکە لە:
دهۆک دەبێتە ناوەندی تۆوی پەتاتە لە عێراق و هەرێمی کوردستان

دیمەنی هەڵگرتنەوەی پەتاتە لە دهۆک. وێنە؛ KRG

ئاڤا نیوز

ماوەی چەند ساڵێکە هەر جووتیارێک کە پەتاتەی دەڕواند، دەبوایە تۆوەکەی لە دەرەوە هاوردە بکردبا، بەڵام ئێستا دهۆک بووەتە ناوەندێک بۆ تۆوی پەتاتە لە هەموو کوردستان و عێراق، ئەمساڵ چەندین دۆنم زەوی چێندراوە بەو جۆرە تۆوەی دهۆک، بەرهەمێکی باشی هەبووە.

چیرۆکی سەرەکی: کۆلێژی ئەندازیاری کشتوکاڵ لە زانکۆی دهۆک، بە تێکەڵکردنی چەندین توخم، تۆوی پەتاتەی کوردی بەرهەم هێناوە، بڕیاریشە لە ساڵانی داهاتوودا فراوانتر بکرێت.

زانیاریی زیاتر: تۆوی ئەم پەتاتە کوردییە لە هەردوو وەزارەتی کشتووکاڵی کوردستان و عێراقیش تۆمار کراوە، ئەمساڵ زیاتر لە 200 تۆن بەرهەمی هەبوو.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ