دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو ئاراستەی کێڵگەی نەوتی خورمەڵە دەکرێن

شەیری بکە لە:
دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو ئاراستەی کێڵگەی نەوتی خورمەڵە دەکرێن

هێرشی درۆنی بۆ سەر کێڵگەی نەوتی خورمەڵە

ئاڤا نیوز

لە ڕێگەی دوو درۆنی بۆمبڕێژكراوەوە هێرش كرایە سەر كێڵگەی نەوتی خورمەڵە لە ناحیەی دیبەگەی سەر بە پارێزگای هەولێر.

زانیاریی بەدەستهاتوو: كاتژمێر (8:30) خولەکی ئەمشەو دووشەممە 14-7-2025، بە دوو درۆن هێرش كراوەتە سەر دوو بەشی جیای كێڵگەی پاڵاوتنی نەوتی خوڕمەڵە كە بریتین لە sps1 و وێستگەی ئاوی نزیک لە sps2، زیانی دارایی هەبووە.

زانیاریی زیاتر: بەپێی گوتەی شایەدحاڵەكان ئاگر و دووكەڵ لە دوو شوێنی جیای كێڵگەی نەوتی خورمەڵە هەیە و هێزە ئەمنییەكان گەیشتوونەتە شوێنەكە.

لەلایەکی دیکەوە: محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی شەرق ئەلئەوستی سعودی لەبارەی هێرشە درۆنییەکانەوە ڕایگەیاند: ئاگاداری ئەوە نیین ئەو درۆنانە هی کوێن و لە کوێوە ئاراستە دەکرێن، لیژنەیەکمان بۆ ئەو مەبەستە پێكهێناوە و چاوەڕوانی ئەنجامین. 

باکگراوند: دوای وەستانی جەنگی ئێران و ئیسرائیل لە 24ی مانگی ڕابردوو، لەو کاتەوە بەردەوام هێرشی درۆنی دەکرێنە سەر باشووری کوردستان، لەماوەی ڕابردوو درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لەسەر بارەگای یەکەی 70ی پێشمەرگە لە سلێمانی و درۆنێکی تر لە نزیک سەنگەرەکانی پێشمەرگە لە ناحیەی پردێی سەر بە کەرکووک  تێکشکێنرا، هاوکات بەرەبەیانیی دووشەممە 14ی تەممووزی 2025، کاتژمێر 2:20 خولەک، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر تێکشکێندرا و خرایە خوارەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ