ئاڤا نیوز
ئاڤا پیاوێکی دەنگ خۆش و بە تەمەن لەسەر شەقام و پارکەکان دەباتە ماڵی بەساڵاچوان، ئەویش سوپاسی حکومەت و ئاڤا میدیا دەکات و دەڵێت، "ژیانی منتان گۆڕی".
چیرۆکی سەرەکی: ئازاد، پیاوێکی تەمەن 52 ساڵ لە هەولێر بەهۆی کێشەی خێزانییەوە لە ماڵ و منداڵەکەی دوورکەوتووەتەوە و ماوەیەکە لەسەر شەقام و لەنێو پارکی باغی شار دەمێنێتەوە. خانەی بە ساڵاچووان بەهانایەوە دەچێت و لەنێو خانەکەدا شوێنی حەوانەوەی پێ دەدات و خزمەتی دەکات.
زانیاریی پەیامنێر: ئەو پیاوە بە تەمەنە جگە لەوەی بێ لانەیە، بەڵام دەنگێکی زۆر خۆشی هەیە و گۆرانییەکانی حەسەن زیرەک و ماملێ زۆر دەڵێتەوە، هەر بۆیە وەک خۆی دەڵێت بە ئازاد زیرەک ناسراوە، لەداخی دڵە پڕەکەشی گۆرانیەک بۆ هیشام سەعید، پەیامنێری ئاڤا میدیا دەڵێت.
هۆکارە زانراوەکان: ئازاد لە هاوسەرەکەی جیا بۆتەوە و خاوەنی حەوت منداڵە، بەهۆی کێشەی خێزانییەوە بێ ماڵ ماوەتەوە، ئەو دەڵێت: شەوانە لەترسی ئاژەڵ و سەگ دەجار دەخەوم و هەڵدەستم، هیچ مورتاح نیم، بۆیە تەنها داوای بەهاناوەچوونی حکومەت دەکەم بۆ ئەوەی لەسەر شەقامەکان ڕزگارم ببێت.
هیشام سەعید، پەیوەندی بە سەنگەر جەمال، بەڕێوەبەری ماڵی بەساڵاچوانی هەولێر دەکات و بارودۆخەکەی تێدەدەگەیەنێت، ئەویش دەڵێت: هەمیشە ماڵی بەساڵاچوان وەک شوێنێکی حکومی بۆ کەسە بێلانەکان ماڵە و با بفەرموێت بێتە لای ئێمە بە باشترین شێوە خزمەتی دەکەین.
دوای ئەوەی ئازاد دەچێتە ماڵی بەساڵاچوان، قسەی بۆ ئاڤا کردۆتەوە و سوپاسی ئاڤا و ماڵی بەساڵا چووان دەکات، زۆریش دڵخۆشە بە ماڵە نوێیەکەی، ئەو دەڵێت: بەڕاستی ئاڤا سوپاستان دەکەم ژیانی منتان گۆڕی.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 37 خولەک لەمەوپێش
25 کۆچبەری کورد لە لیبیاوە دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
- کوردستان
- 37 خولەک لەمەوپێش
25 کۆچبەری کورد لە لیبیاوە دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پارتی و یەکێتی هەنگاوەكانی پێكهێنانی كابینەی 10ـی حكومەت خێراتر دەکەن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لێدوانی مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی لەبارەی شەڕەکەی لالەزار
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
باڵیۆزخانەی چین بۆ ئاڤا: عێراق سێیەم گەورەترین هاوبەشی بازرگانیمانە