
دیمەنی کارکردنی لە یەکێک لە بیرە ئاوەکانی دەورووبەری هەولێر
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەری ئاوی هەولێر ئاشكرای دەكات كە ئەگەر نەتوانرا كارەبای زیاتر بۆ بیرەكانی ئاوی دەورووبەری هەولێر دابین بكرێت، لە تەنیشت هەر بیرێك مۆلیدەیەك دادەنرێت و گرفتەكە چارەسەر دەكرێت.
چیرۆكی سەرەكی: لەگەڵ هاتنی وەرزی گەرما، گرفتی كەمیی كارەبا بۆ دانیشتووانی چەند ناوچەیەكی دەوروبەری شاری هەولێر دروست بووە ئەمەش بووەتە هۆی كەمبوونەوەی كاركردنی بیرەكانی ئاو كە لە ڕێگەی كارەباوە كار دەكەن، دامودەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستانیش لەسەر هێڵن بۆ چارەسەركردنی گرفتەكە.
لێدوانی فەرمی: ڕابەر حوسێن، بەڕێوەبەری ئاوی هەولێر بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: ئەو گرفتەی كە ئێستا لە دەورووبەری هەولێر سەبارەت بە ئاوی خواردنەوە هەیە دەگەڕێتەوە بۆ كەمی كارەبا، چونكە ئەو ناوچانە بۆ ئاوی خواردنەوە پشت بە ئاوی بیرەكان دەبەستن و بیرەكانیش پێویستیان بە كارەبایە، بۆیە كەمی كارەباش گرفتی كەمیی ئاو دروست دەكات.
-بەهۆی ئەو بودجەیەی كە لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتییەكانی ئاو دابین كراوە، چارەسەركردنی گرفتەكان قۆناغی باشی بڕیوە.
-دامودەزگا پەیوەندیدارەكانی حكومەت لەسەر هێڵن بۆ ئەوەی چارەسەرێكی گونجاو بۆ گرفتی كارەبای ناوچەكانی دەوروبەری شاری هەولێر بدۆزنەوە، ئەگەر زانرا چارەسەرەكە دوادەكەوێت ئەوا ئێمە لەڕێگەی دانانی مۆلیدە لە تەنیشت بیرەكان گرفتەكە چارەسەر دەكەین و كارەبایان بۆ دابین دەكەین.
-بەهۆی پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر، ئەمساڵ هیچ بیرێك لە سەنتەری شاری هەولێر لێنەدراوە بەڵكوو ئەو بیرانەی لێدراون سەرجەمیان دەكەونە دەرەوەی شاری هەولێر.
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
49 خولەک لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
6 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- کوردستان
- 37 خولەک لەمەوپێش
ئاری موختار و محەممەد شێخ حەیدەر بەفەرمی بە شەهیدی ژینگە ناسێنران
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دابەشکردنی مووچەی خانەنشینانی عێراق بۆ مانگی نۆ دوادەکەوێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێكی باڵای سەربازیی ئەمریكی دەگاتە كەمپی هۆل لە ڕۆژئاوای كوردستان