
ئەیاد عەلاوی، سەرۆکی بزووتنەوەی ویفاقی نیشتمانی. وێنە: سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
ئەیاد عەللاوی، سەرۆکی بزووتنەوەی ویفاقی نیشتمانی دەڵێت، نەک هەر لە پرۆسەی سیاسی نەکشاومەتەوە، بەڵکو بەرپرسیارێتی ئەوە لەئەستۆ دەگرم کە پێی گەیشتووم.
لەلایەکی دیکەوە: ڕاپۆرتێکی ئەمریکی جەختی لەسەر زیادبوونی تواناکانی داعش لە عێراق و سووریا کردووەتەوە؛ عەلاویش پێیوایە ئەمریکا داعش وەکو کارتێکی گوشار دژی عێراق بەکاردەهێنێت.
زانیاریی زیاتر: عەللاوی ئاماژەی بەوە کرد، پشتیوانی سوودانیم کرد تاوەکو گەیشتە پۆستی سەرۆکوەزیران، دواتر دەنگی نەما، هەرچەند پێموایە سوودانی سەرکەوتوو نابێت، بەڵام لەوانی دیکە باشترە، پێشبینیش دەکەم لە پێکهێنانی هاوپەیمانیی سیاسی سەرکەوتوو نەبێت.
ئەوەش بزانە: عەللاوی لەبارەی کازمییەوە ڕایگەیاند، لە عەممان سەردانی کردم و سوپاسی کردم بۆ ئەوەی لە دژی نەوەستاوم؛ ئەو گەڕاوەتەوە نێو پرۆسەی سیاسی و گرەو لەسەر شکستی حکومەتەکەی سوودانی دەکات، پێشتریش ئەمریکا پشتگیری کرد بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی دەزگەی هەواڵگیری عێراق.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 19 چرکە لەمەوپێش
ترەمپ و نەتانیاهۆ بەشداریی ئەمریکا لە شەڕ تاوتوێ دەکەن
- ڕاپۆرت
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
شەڕی سیخوڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
17 حوزەیران
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
16 حوزەیران
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- عێراق
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق بەکارهێنانی ئاسمانی وڵات بۆ هێرشکردنە سەر ئێران ڕەتدەکاتەوە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆککۆماری عێراق داوای کڕینی سیستمی بەرگری ئاسمانی بۆ پاراستنی عێراق دەکات
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتی تایبەت بۆ گەڕاندنەوەی عێراقییەکان لە دەرەوەی وڵات دەستپێدەکات