ئەمساڵ چوار بەنداوی نوێی ستراتیژی لە هەرێمی كوردستان دەست بە دیزاینكردن و دروستكردنییان دەكرێت
- هەواڵ
- 25 کانوونی دووەم

بەنداوی خەنس لە دهۆك
ئاڤا دیجیتاڵ
وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند لەگەڵ حكومەتی فیدراڵی بۆ دروستكردنی چوار بەنداوی ستراتیژی لە هەرێمی كوردستان رێككەوتنیان كردووە ، ئەمساڵ دەست دەست بە دیزاینكردن و بە دروستكردنییان دەكرێت.
چیرۆكی سەرەكی: بێگەرد تاڵەبانی وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بە ئاڤا میدیای گوت " لەگەڵ حكومەتی فیدراڵی بۆ دروستكردنی چوار بەنداوی ستراتیژیی لە هەرێمی كوردستان رێككەوتنیان كردووە".
" لەگەڵ حكومەتی فیدراڵی بۆ دروستكردنی چوار بەنداوی ستراتیژی لە هەرێمی كوردستان رێككەوتنیان كردووە ، ئەمساڵ دەست دەست بە دیزاینكردن و بە دروستكردنییان دەكرێت، بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێمی كوردستان وای گوت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت : حكومەتی هەرێمی كوردستان سەرباری قەیرانەكان هەشت بەنداوی مامناوەندیی دروستكردووە، بەردەوامیش دەبن لە گلدانەوەی ئاو لە رێگەی دروستكردنی پۆندەوە.
باكگراوند: لە هەرێمی كوردستان بە گشتی 23 بەنداو هەن، بە مەبەستی بەرهەمهێنانی كارەبا، ئاودێری، گەشتیاری و چەندین بواری تر سوودیان لێ وەردەگیرێت. ئەو هەنگاوانەی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستانە بۆ پارێزگاریكردنە لە ئاو و خۆپاراستنە لە كاریگەرییەكانی وشكەساڵی.
زانیاری زیاتر: حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕۆژی 24-01-2023 ڕایگەیاند: بەهۆی دروستكردنی بەنداوەكان و بارانبارینەكەی ئەمساڵەوە بەشێكی زۆر لە بەنداوە بچووكەكان سەرڕێژ بوونە و ئاوێكی زۆریشیان گلداوەتەوە، بەنداوەكانی دێوانە، خنس، سماقوڵی، ئاوەسپی و چەمیسمۆر ئەمساڵ سەرڕێژ بوونە، لە ساڵی 2024، كۆی گلدانەوەی ئاو لە هەرێمی كوردستان، بۆ زیاتر لە سێ ملیارمەتر سێجا بەرز بووەتەوە، لە كاتێكدا لە ساڵی 2023، زیاتر لە دوو ملیار مەتر سێجا ئاو گلدرابووەوە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 42 خولەک لەمەوپێش
کۆبوونەوە گرنگەکەی ترەمپ لەبارەی جەنگی ئیسرائیل و ئێران تەواو بوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
22 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- جیهان
- 42 خولەک لەمەوپێش
کۆبوونەوە گرنگەکەی ترەمپ لەبارەی جەنگی ئیسرائیل و ئێران تەواو بوو
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق بەکارهێنانی ئاسمانی وڵات بۆ هێرشکردنە سەر ئێران ڕەتدەکاتەوە
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆککۆماری عێراق داوای کڕینی سیستمی بەرگری ئاسمانی بۆ پاراستنی عێراق دەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی سەركردایەتیی ئیمارات دەكات