پزیشکێک لە سلێمانی: تۆمەتبارێک هەڕەشەم لێدەکات و پۆلیس سکاڵام لێ وەرناگرێت
- کوردستان
- 26 نیسان

هەواڵی ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
پزیشکێک لە سلێمانی کە شایەتحاڵی ڕووداوێکی تەقەکردن بووە لەنێوان هێزێکی پۆلیس و دوو ئەندامی پێشمەرگەی کۆماندۆ، بە گوتەی خۆی لەلایەن ماڵی داواکراوەکە هەڕەشەی لێدەکرێت و پۆلیسیش سکاڵای لێ وەرنەگرتووە.
چیرۆکی سەرەکی: دوو ڕۆژ پێش ئێستا، پۆلیسی سلێمانی چوونەتە گەرەکێک بۆ دەستگیرکردنی داواکراوێک بەڵام خۆی بە دەستەوە نەداوە و دووبرای داواکراوەکە کە کارمەندی هێزەکانی کۆماندۆن تەقەیان لە پۆلیس کردووە، لە ئەنجامدا چەند پۆلیسێک و دوو کارمەندەکەی کۆماندۆش برینداربوون.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوای ڕووداوەکە پزیشکێک بەناوی (باخان ئازاد) قسەی لەسەر ڕووداوەکە کرد، هەواڵی ئەوە بڵاوبوویەوە کە پۆلیسی سلێمانی تۆمەتباری کردووە بە بڵاوکردنەوەی گرتەی ڤیدیۆیی شەڕەکە و دەستگیرکراوە، بەڵام سەرکەوت ئەحمەد گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بۆ ئاڤا نیوز هەواڵەکەی ڕەتکردەوە.
چی ڕوویدا؟ دکتۆرە باخان دەڵێت "من دەستگیر نەکراوم، بەڵام ئەو کارمەندەی کۆماندۆ کە سەرانە لە خەڵک وەردەگرێ و قومار دەکات هەڵیکوتاوەتە سەر ماڵەکەم، چوومە بنکەی پۆلیسی ئەزمەڕ تاوەکو ئاگادار بن لە دۆخەکە، کە ژیانم لە مەترسیدایە، بەڵام ئەوان گەڕاندیانمەوە بۆ ماڵەوە و گوتیان ماڵەکەت بۆ چەند ڕۆژێک چۆڵ بکە، لەبەرئەوەی گوتم نابێ لەنێو کۆڵان و خەڵکی سڤیل تەقە بکرێت".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 34 خولەک لەمەوپێش
لە سەرەتای جەنگەوە 14 زانای ئەتۆمی ئێران کوژراون
- ڕاپۆرت
- 43 خولەک لەمەوپێش
سووریا نزیکەی سێ هەزار سەرباز دەنێرێتە سەر سنووری عێراق
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
زیاتر لە هەزار و 600 تووشبووی تالاسیما داوای وەرگرتنی زەوی دەکەن
27 خولەک لەمەوپێش
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
17 حوزەیران
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
17 حوزەیران
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
16 حوزەیران
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دووکانەکانی بازاڕی قەیسەری ڕادەستی کاسبکاران دەکرێنەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاگەیێنراوی ئەنجوومەنی وەزیران لەبارەی مووچە و جەنگی ئیسرائیل و ئێرانەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بڕیاری دامەزراندنی دەرچووانی کۆلێژی پزیشکی دەدرێت
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای بەدواداچوونێکی ئاڤا کێشەی مامۆستایەکی خانەنشین چارەسەر دەکرێت