سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کاتی گەیشتنی بۆ سعودیە - نووسینگەی ڕاگەیاندنی سوودانی
ئاڤا نیوز
محەممەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق بەمەبەستی بەشداریکردن لە کۆڕبەندی ئابووریی جیهانی، سەردانی سعودیەی کرد و گەیشتە ڕیازی پایتەختی ئەو وڵاتە.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی یەکشەممە وڵاتی سعودیە میوانداریی کۆڕبەندی ئابووریی جیهانی دەکات کە لەڕۆژانی 28 و 29ـی نیسان بەڕێوەدەچێت، گفتوگۆی لەبارە چەندین پرسی جیهانی دەکرێت گرینگترینیان بریتین لە هاوکارییە نێودەوڵەتییەکان، گەشەپێدان و وزە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی سوودانی ڕایگەیاند، سوودانی لە پەراوێزی کۆڕبەندەکەدا زنجیرەیەک کۆبوونەوە لەگەڵ سەرکردەی وڵاتان و نوێنەری گەورە کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان لە بواری وزە و تەکنەلۆجیای دیجیتاڵی دەکات.
زانیاریی زیاتر: ژمارەیەک سەرۆکی وڵات، زیاتر لە 20 وەزیری دەرەوەی وڵاتان، شارەزایانی نێودەوڵەتی لە کەرتی حکومی و تایبەت، ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و دامەزراوە ئەکادیمییەکان لە 92 وڵات بەشداری کۆڕبەندەکە دەکەن.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 26 خولەک لەمەوپێش
کۆبوونەوەی ترەمپ و ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
22 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق بەکارهێنانی ئاسمانی وڵات بۆ هێرشکردنە سەر ئێران ڕەتدەکاتەوە
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆککۆماری عێراق داوای کڕینی سیستمی بەرگری ئاسمانی بۆ پاراستنی عێراق دەکات
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتی تایبەت بۆ گەڕاندنەوەی عێراقییەکان لە دەرەوەی وڵات دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاوێژکارێکی سوودانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە وادەی خۆیدا دەکرێت
- عێراق
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو ڕێگاکانی ناوچەی سەوزی بەغدا دەکرێنەوە