گرافیكی ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
عەبدوللـەتیف ڕەشید؛ سەرۆککۆماری عێراق، پێشنیازی تەرخانکردنی ژمارەیەکی دیاریکراوی کورسی بۆ پێکهاتەکان دەکات.
زانیاریی تایبەت: عەبدولـلەتیف ڕەشید سەرۆککۆماری عێراق، پێشنیازی کردووە کە دادگەی فیدراڵی پێداچوونەوە بە بڕیاری "هەڵوەشاندنەوەی کورسیی کۆتای پێکهاتەکان لە پەرلەمانی کوردستان" بکات.
لێدوانی فەرمی: "کریستیانەكان داوا دەکەن بەگوێرەی سیستەمی كۆتا لە پەرلەمانی كوردستان پێنج كورسییەکەی خۆیان بۆ بگەڕێنرێتەوە، لە ئەرمەن و توركمان جیا بكرێنەوە". یونادم یوسف كەنا، سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی دیموكراتی ئاشووری وای بە ئاڤا نیوزی گوت.
بۆچی گرنگە: لە هەرێمی کوردستان 133هەزار و 750 کریستیان نیشتەجێن، بەهۆی پەرتبوونی دەنگەکانیش، ئەگەر هەیە کریستیانەکان لە پەرلەمان بێ نوێنەر بن.
چارەسەر: کریستیانەكان داوا دەكەن دادگەی فیدراڵی كار بە ماددەی 45ی یاساکەی خۆی بکات بۆ هەموارکردنەوەی بڕیارەكەی.ئەیاد کاکەیی؛ سەرۆکی لقی هەولێری سەندیکای پارێزەرانی کوردستان وای گوت.
باكگراوند: دادگەی فیدراڵی عێراق دوای 15 جار دواخستن، 21ی ئەم مانگە پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی یەکلا کردەوە و لەسەر سکاڵایەکی یەکێتی 11 کورسیی کۆتاکانی هەڵوەشاندەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 18 خولەک لەمەوپێش
جەنگی ئیسرائیل و ئێران؛ دوایین زانیارییەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 53 خولەک لەمەوپێش
لە سەرەتای جەنگەوە 14 زانای ئەتۆمی ئێران کوژراون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
زیاتر لە هەزار و 600 تووشبووی تالاسیما داوای وەرگرتنی زەوی دەکەن
46 خولەک لەمەوپێش
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
17 حوزەیران
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
17 حوزەیران
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
16 حوزەیران
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دووکانەکانی بازاڕی قەیسەری ڕادەستی کاسبکاران دەکرێنەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاگەیێنراوی ئەنجوومەنی وەزیران لەبارەی مووچە و جەنگی ئیسرائیل و ئێرانەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بڕیاری دامەزراندنی دەرچووانی کۆلێژی پزیشکی دەدرێت
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای بەدواداچوونێکی ئاڤا کێشەی مامۆستایەکی خانەنشین چارەسەر دەکرێت