وەزیری كارەبا: پێشنیازی دانانی سیستەمی بەرگريی ئاسمانی بۆ كێڵگەی كۆرمۆر کراوە
- کوردستان
- 2024-05-02

كێڵگەی كۆرمۆر
ئاڤا نیوز
دوای هێرشە درۆنییەکەی سەر کێڵگەی کۆرمۆر، حکومەتی عێراق پێشنیازی دانانی سیستەمی بەرگريی ئاسمانی بۆ كێڵگەکە کردووە.
وێنە گەورەکە: زیاد عەلی فازل، وەزیری كارەبای عێراق سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد و دوای کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆکوەزیران بارزانی، لەگەڵ وەزیری کارەبا و بە وەکالەتی سامانە سرووشتییەکان کۆبووەوە. پرسی سەرەكی هێرشەكەی سەر كێڵگەی كۆرمۆر بوو.
لێدوانی فەرمی: کەمال محەممەد، وەزیری كارەبا و سامانە سرووشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە وەكالەت، ڕایگەیاند: لەڕووی زەمینییەوە حکومەتی هەرێمی کوردستان کەمتەرخەمی لە پاراستنی کێڵگەی کۆرمۆردا نەکردووە، بەڵام پاراستنی لە ئاسمانەوە بەرپرسیارێتییەکەی لە ئەستۆی بەغدایە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت:ئەو لیژنەیەی لەسەر ڕاسپارەدی سوودانی بۆ سەردانکردنی کێڵگەکە پێکهێنرابوو، پێشنیازیان کردووە، لە رێگەی سیستەمی بەرگریی ئاسمانییەوە کێڵگەی کۆرمۆر بپارێزرێت. کەمال محەممەد وای گوت.
باكگراوند: ڕۆژی هەینی 26-04-2024، یەکێک لە کۆگاکانی کێڵگەی کۆرمۆر بە درۆن کرایە ئامانج، بە هۆیەوە چوار کارمەند گیانیان لەدەست دا و هەشت کارمەندی دیکەش بریندار بوون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 خولەک لەمەوپێش
بومەلەرزەیەکی بەهێز لە ئەفغانستانی دایەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بێری و شاڤۆ تیزەری بەرهەمە نوێیەکەیان بڵاو دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا بەدواداچوون بۆ فرۆشتنی گۆشتی خراپبوو لە بازاڕی بەلەدییەکەی سلێمانی دەکات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی دایناسۆری شێت لە مۆزەخانەی شەنگەهای ڕاگەیەندرا
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا سپۆنسەری میدیایی گەورەترین مەولوودی هەولێر دەكات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
وەسیەتێکی سەیر؛ ملیاردێرێکی بەڕازیلی تەواوی سامانەکەی دەبەخشێتە نەیمار دا سێلڤا
9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 14 خولەک لەمەوپێش
کۆنگرێسمانێکی ئەمریکی داوای پشتیوانیی زیاتر بۆ هەرێمی کوردستان دەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند قەزا و ناحیەیەکی دیکەی سلێمانی کارەبایان دەبێتە 24 کاتژمێری
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ساڵح موسلیم: بە كەمتر لە سیستمی لامەركەزییەت بۆ كورد ڕازی نابین