كۆنسوڵخانەی ئەمریكا لەبارەی سووتانی قەیسەری هەولێر پەیامێكی بڵاو كردەوە
- کوردستان
- 2024-05-06

بازاڕی قەیسەریی هەولێر- ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
کۆنسوڵخانەی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان، هاوخەمیی خۆی ئاڕاستەی خاوەن دووکانەکانی قەیسەریی هەولێر دەکات و هیوای چاکبوونەوە بۆ برندارەکان دەخوازێت.
چیرۆکی سەرەکی: شەوی ڕابردوو ئاگر لە بەشێکی قەیسەری هەولێر کەوتەوە و بەهۆیەوە 227دووکان سووتان زیانی ماددی زۆری بە دووکاندارەکان گەیاند.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: کۆنسوڵخانەی ئەمریکا لە فەیسبووک نوسیویەتی:"هاوخەمیی خۆمان ئاڕاستەی هەموو ئەوانە دەکەین کە بە هۆی ئاگرکەوتنەوەی کارەساتباری بازاڕی قەیسەریی نزیکی قەڵای مێژوویی هەولێر زیانیان بەرکەوتوو و بووە هۆی سووتانی دووکانەکانی بازاڕەکە، دەستخۆشی لە تیمەکانی بەرگریی شارستانیی و تیمەکانی تەندروستیی هەولێر دەکەین بۆ هەوڵە باڵاکانیان".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: جگە لە زیانی ماددی هیچ گیانلەدەستدان نەبووە، بەڵام بەهۆی قەرەباڵغییەکی زۆری هاووڵاتییان لە شوێنی ڕووداوەکە، 132 کەس لە ئەفسەر و کارمەندانی بەرگریی شارستانی، ئاسایش، پۆلیس، کاسبکار و هاووڵاتی، بریندار بوون و بەشێکیشیان بەهۆی دووکەڵی ئاگرەکەوە تەندروستییان تێک چوو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 10 خولەک لەمەوپێش
بومەلەرزەیەکی بەهێز لە ئەفغانستانی دایەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بێری و شاڤۆ تیزەری بەرهەمە نوێیەکەیان بڵاو دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا بەدواداچوون بۆ فرۆشتنی گۆشتی خراپبوو لە بازاڕی بەلەدییەکەی سلێمانی دەکات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی دایناسۆری شێت لە مۆزەخانەی شەنگەهای ڕاگەیەندرا
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا سپۆنسەری میدیایی گەورەترین مەولوودی هەولێر دەكات
5 کاتژمێر لەمەوپێش
وەسیەتێکی سەیر؛ ملیاردێرێکی بەڕازیلی تەواوی سامانەکەی دەبەخشێتە نەیمار دا سێلڤا
9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 21 خولەک لەمەوپێش
کۆنگرێسمانێکی ئەمریکی داوای پشتیوانیی زیاتر بۆ هەرێمی کوردستان دەکات
- هەواڵ
- 38 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی پەروەردە گۆڕانکارییەکی گەورەی لە چاپی کتێبەکانی خوێندندا دەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند قەزا و ناحیەیەکی دیکەی سلێمانی کارەبایان دەبێتە 24 کاتژمێری
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ساڵح موسلیم: بە كەمتر لە سیستمی لامەركەزییەت بۆ كورد ڕازی نابین