
قەرەباڵخی بارهەڵگرەکان لە ڕێگەی هەولێر - سلێمانی
ئاڤا نیوز
قایمقامی کۆیە ئاماژە بەوە دەدات، بارگرانی زۆر کەوتووەتە سەر ڕێگەی کۆیە – هەولێر، بەهۆیەوە هاونیشتیمانییان ڕێگەکەیان داخستووە.
وێنە گەورەکە: لە سنووری قەزای کۆیە سێ ڕێگە پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان بە هەولێر دەبەستێتەوە کە ڕێگەی هاتووچۆی بارهەڵگرەکانن، دووانیان بەهۆی کارکردن داخرابوون، ڕێگەی کۆیە – هەولێر وەک تاکە ڕێگە مابووەوە، بەڵام ئەویش دوو ڕۆژە داخراوە.
کاریگەری و لێکەوتەکانی: بەهۆی داخستنی ئەو ڕێگەیە، دوو ڕۆژە هیچ بارهەڵگرێک لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان بۆ هەولێر و بەپێچەوانەوەش تێنەپەڕیوە.
لێدوانی فەرمی: تارق حەیدەری، قایمقامی کۆیە بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند، "ڕێگەی کۆیە – هەولێر یەک سایدە و بەهۆی هاتووچۆی بارهەڵگرانەکەوە بارگرانی زۆری کەوتووەتە سەر، ئەمەش کاردانەوەی دانیشتووانی ئەو سنوورەی لێکەوتووەتەوە و ڕێگەکەیان داخستووە".
لەلایەکی دیکەوە: هەستیار هەژار، پەیامنێری ئاڤا لە ئیدارەی ڕاپەرین ئاماژەی بەوە دا، کە سەرجەم شۆفێرانی بارهەڵگر لە دەروازەی کێلێ لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین مانیانگرتووە و ئەمڕۆ نەچوونەتەوە سەر کارەکانیان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 خولەک لەمەوپێش
بومەلەرزەیەکی بەهێز لە ئەفغانستانی دایەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بێری و شاڤۆ تیزەری بەرهەمە نوێیەکەیان بڵاو دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا بەدواداچوون بۆ فرۆشتنی گۆشتی خراپبوو لە بازاڕی بەلەدییەکەی سلێمانی دەکات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی دایناسۆری شێت لە مۆزەخانەی شەنگەهای ڕاگەیەندرا
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا سپۆنسەری میدیایی گەورەترین مەولوودی هەولێر دەكات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
وەسیەتێکی سەیر؛ ملیاردێرێکی بەڕازیلی تەواوی سامانەکەی دەبەخشێتە نەیمار دا سێلڤا
9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 13 خولەک لەمەوپێش
کۆنگرێسمانێکی ئەمریکی داوای پشتیوانیی زیاتر بۆ هەرێمی کوردستان دەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند قەزا و ناحیەیەکی دیکەی سلێمانی کارەبایان دەبێتە 24 کاتژمێری
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ساڵح موسلیم: بە كەمتر لە سیستمی لامەركەزییەت بۆ كورد ڕازی نابین